ڕاپۆرتهاوپۆلنه‌كراوهەواڵ
چاره‌نووسى تیپى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى

راهێنه‌رى تیپى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ره‌تیده‌كاته‌وه به‌رپرسانى یانه‌كه‌ى تیپى گۆره‌پان و مه‌یدانیان هه‌ڵوه‌شاندبێته‌وه .
ره‌نج قادر، راهێنه‌رى تیپى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ى ده‌كات رایگه‌یاندووه، ته‌واوى ئه‌و ده‌نگۆیانه دوورن له راستیه‌وه یانه‌كه به هۆى خۆپارێزى له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا چالاكیه‌كانى كه‌مكردۆته‌وه‌و به نه‌مانى ئه‌و ڤایرۆسه مه‌شقه‌كانیان به چڕى ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه .
ماوه‌ى پانزه ساڵه تیپى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پاڵه‌وانى عێراق و كوردستان و زۆربه‌ى یاریزانه‌كانیشى له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراقن .
سپۆرت میدیا – سلێمانى