6ـى ئه‌پریل رۆژى جیهانى وه‌رزش بۆ ئاشتى و گه‌شه‌پێدان
هه‌رێز جه‌مال
له ساڵى 2013 به دیاریكراوى له رۆژى 6ـى ئه‌پریلى ئه‌و ساڵه رێكخراوى یونسكۆى جیهانى بریاریدا ئه‌و رۆژه بكاته رۆژێكى تایبه‌ت بۆ وه‌رزش و ناوى لێنا رۆژى جیهانى وه‌رزش بۆ ئاشتى و گه‌شه‌پێدان، دواتر رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رۆژى 23ـى مانگى 8ـى ئه‌و ساڵه داواكه‌ى یونسكۆى په‌سه‌ندكردو له 6ـى ئه‌پریلى 2014 لیژنه‌ى ئۆلۆمپى جیهان به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى سه‌پۆرت كردنى بریاره‌كانى یونسكۆو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى راگه‌یاند كه هاوكاتى ئه‌و رۆژه بوو له‌مێژوودا بۆ یه‌كه‌مجار ئۆلۆمپیادى هاوچه‌رخ له ساڵى 1896 به‌رێوه‌چوو .
هه‌مووان چاك ده‌زانن كه یونسكۆو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێخراوێكى تایبه‌ت به وه‌رزش نییه ، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به وه‌رزشه‌وه لیژنه‌ى ئۆلۆمپى جیهانیه‌و ته‌نیاو ته‌نیا ئه‌و لیژنه‌یه رێگه‌پێدراوى یه‌كه‌مه له جیهان بۆ كاروباره وه‌رزشیه‌كان
به‌لام یونسكۆ كه هاوپه‌یوه‌ستى رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یه‌وێت رۆلێكى گه‌وره بگرێت له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان‌وى جیهان له ته‌واوى چین و توێژه‌كان بۆ گرنگیدان به وه‌رزش به تایبه‌ت له ئاستى منداڵان، هاوكات كارى له پێشینه‌ى گۆرین و ئاراسته‌كردنى رۆلێكى به‌هێزه له تێروانینى به‌رزى هاوڵاتیان بۆ وه‌رزش له رێگه‌ى په‌یامه‌كانیه‌وه .
یونسكۆو یونسێف واى ده‌بینن، وه‌رزش هۆكارێكى گرنگى گه‌شه‌پێدانه ، ده‌زانن به‌ره‌و
پێشچوونى هۆكاره بۆ گه‌شپێدانى ته‌واوى كۆمه‌ڵگه له ته‌واوى رووه جیاوازه‌كانى، هاوكارێكه بۆ به‌خشنده‌یى رێزگرتن له ته‌واوى كۆمه‌ڵگا .
په‌یامه‌كه‌ى یونسكۆ واى ده‌بێت ، وه‌رزش چه‌كێكى به‌هێزه بۆ زیاتر رێزگرتن و سه‌پاندنى مافه‌كان به شێوه‌یه‌كى یه‌كسانى ، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ردوو رێكخراوه‌كه ده‌ڵێن هه‌نگاوێكى باشمان بڕیوه.
وه‌رزش له به‌شێكى په‌یامه‌كه‌ى كه له مێژه‌وه هه‌ڵگیرتووه په‌یامى ئاشتى و رۆشنبیرییه‌كى فراوانى گفتوگۆیه ئه‌و په‌یامه‌ش زۆر كات بووه به هۆكار بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى گرژییه سیایه‌كانى نێوان وڵاتان و هۆكار بووه بۆ دروستبوونى ئاشته‌وایى گه‌لان .
لێكدانه‌وه‌یه‌كى جیاوازتر بۆ رۆژى جیهانى وه‌رزش
له زۆرێك له وڵاتان تاوه‌كو ئێسته 6ـى ئه‌پریل وه‌ك رۆژێكى وه‌رزشى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كراوه یاخود هه‌ر باس نه‌كراوه یاخود هه‌ر نه‌زانراوه ، هه‌ندێك له وڵاتانى تریش رۆژێكى تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه ، بۆ نموونه له قه‌ته‌ر له مانگى 2ـى هه‌موو ساڵێك رۆژێك هه‌یه به ناوى رۆژى وه‌رزش كه ئه‌و رۆژه وه‌ك رۆژێكى نیشتیمانى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ته‌واوى وڵات له‌و رۆژه ووشه‌ى وه‌رزش و هێماى وه‌رزش ده‌پۆشێت و هه‌ر له ئه‌میرى وڵاته‌وه تاوه‌كو بچووكترین منداڵ چالاكى وه‌رزشى ئه‌نجام ده‌دات و به وه‌رزشه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت .
له كوردستان هیچ رۆژێك نییه به ناوى وه‌رزشه‌وه
له كوردستان تاوه‌كو ئێسته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆژێك نییه به ناوى وه‌رزشه‌وه ، كار به‌و رۆژه جیهانیه نه‌كراوه‌و ته‌نانه‌ت هیچ كارێكێش نه‌كراوه رۆژێك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به فراوانى وه‌رزش بكرێت، له چه‌ند ساڵى رابردوو به په‌یامى سیاسى هه‌وڵدرا رۆژێك بۆ وه‌رزش ته‌رخانبكرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ش به هۆى بیركردنه‌وه‌ى سیاسى لێكدانه‌وه‌ى بۆ كرا‌و هه‌وڵه‌كه سه‌رى نه‌گرت ، له یه‌كێك له ساڵه‌كان به شێوه‌یه‌كى كرچ و كاڵ ئەو یادە كرایه‌وه،پاش ئەوەش پارساڵ چەند گەنجێک چه‌ند چالاكیه‌كیان له هه‌ولێر دهۆك بەڕێوەبرد، به‌ڵام سلێمانى و ئه‌و به‌رپرسه وه‌رزشیانه‌ى له شارى سلێمانى بوون نه‌چوونه ژێر بارى داواكارییه‌كانى ئه‌و چەند گەنجە ئەوانیش به هاوشێوه‌ى یاده‌كه‌ى پاركى ئازادى رابردوو چه‌ند چالاكیه‌كیان كرد‌و کۆتایهات ، بۆیە تاوه‌كو ئێسته‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و رۆژه‌و هیچ رۆژێك له لایه‌ن هیچ یه‌كه‌یه‌كى یاسایى و ده‌سه‌ڵاته‌وه دانى پێدا نه‌نراوه .
كۆڤیده‌كه‌ى 2020 یاده‌كه‌ى ئه‌مساڵى له‌ناوبرد
به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌رى جیهان له‌مساڵداو وه‌ستانى ته‌واوى جومگه‌كانى ژیان ، ئه‌مساڵ هیچ لایه‌نێك و هیچ وڵاتێك یاده‌ى ئه‌و رۆژه ناكاته‌وه ، به‌ڵام رێكخراوى ئاشتى و گه‌شه‌پێدانى وه‌رزشى كه چه‌ندین ساڵه دامه‌زراوه‌و چالاكیه‌كان له سه‌رانسه‌رى جیهان ئه‌نجامده‌دات ئه‌مساڵ به په‌یامێكى جیهانى و ئه‌لیكترۆنى یاده‌كه كه ئه‌ویش به هاشتاگى #WhiteCard بۆ جیاوازى نه‌كردن له نێوان وه‌رزشكاران له رووى ره‌نگ و پێست و چینایه‌تیه‌وه ئەنجام دەدات .
بۆ نووسینەوەی ئەم بەرهەمە سوود لە وێبسایتی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی وەرزش بۆ ئاشتی و گەشەپێدان وەرگیراوە