دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: به‌ڵگه‌كانمان به خامى بۆ لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه نمایشكرد
هێمن باقر، سه‌رنووسه‌رى دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین كه راپۆرتێكى له‌سه‌ر پرسى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ مندالان له فێرگه وه‌رزشیه‌كان بڵاوكرده‌وه‌و پرسه‌كه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا ، ئاشكرایده‌كات به‌ڵگه‌كانیان بۆ لیژنه‌ى لێكۆلینه‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته به ڤیدیۆى خام نمایشكردووه .
له لێدوانێكى تایبه‌ت به سپۆرت میدیا، هێمن باقر سه‌رنووسه‌رى دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین وتى ، ئه‌مرۆ به ئاماده‌بوونى خودى شاكر سمۆ به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزش له وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لیژنه‌ى لێكۆلینه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت دوو گرته ڤیدیۆمان په‌خش كرد كه یه‌كێكیكان ڤیدیۆى لاقه كردنى وه‌رزشكارێكه له لایه‌ن راهێنه‌ره‌كه‌وه له باره‌گایه‌كى وه‌رزشى ، وتى له ساتى لێدانى ڤیدیۆكه شاكر سمۆ وتوێتى خۆم ناگرم له‌به‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه ، وتیشى ڤیدیۆیه‌كى تر‌ى ئه‌و دیداره بووه به بێ رووتوش و ده‌ستكارى كه ئه‌و یاریزانه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان ده‌ڵێت لاقه كراوم له‌وێدا ئه‌ندامانى لیژنه‌كه راسته‌وخۆ كه‌سه‌كه‌یان ناسیه‌وه‌و ئه‌و كه‌سه وه‌رزشكارێكى دیارى شارى هه‌ولێرو یارى بۆ چه‌ند یانه‌یه‌ك و هه‌ڵبژارده‌ى كوردستانیش كردووه‌ناوى ئه‌و كه‌سه دیاره‌ش برا كه واى لێ كردووه .
هێمن باقر وتیشى ، كاره‌كه‌ى دیپلۆماتێك كارێكى رۆژنامه‌وانییه‌و ته‌نیاو ته‌نیا ئامانج لێى بنبڕى ئه‌و دیارده قێزه‌ونانه‌یه ، سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ى دیپۆلۆماتیك وتیشى ، ئێمه چه‌ندین به‌ڵگه‌و كه‌یسى ترمان له‌به‌رده‌سته به تایبه‌ت دواى ئه‌و راپۆرته رۆژانه‌ش په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كرێت .
ئه‌وه‌شى خسته روو كه به‌شێكى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه به تایبه‌ت له وه‌زاره‌ت داوا ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ى دیداره‌كه‌مان كردووه بۆیان به‌رین به‌ڵام ئه‌وه كه‌ى ئیشى رۆژنامه‌نووسه ئه‌و كاره بكات ،( هێمن باقر ) واى وت ، وتیشى داواكارى گشتى كه له لیژنه‌كه‌یه ئه‌مرۆ بوونى هه‌بووه هه‌مان قسه‌ى كردووه .
ئه‌مرۆ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ، شاكر سمۆ به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزش ئاشكرایكرد، ته‌نیا ٤ مۆڵه‌تى فێرگه‌ى مندالان، بۆ وه‌رزش هه‌یه‌و ئه‌و ٦٠ فێرگه‌یه‌ى له سنوورى سلێمانیان هه‌یه مۆڵه‌تیان نییه‌و لێیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه .
وتیشى دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین ده‌بێت له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ته‌واوى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى لایه‌تى بۆ ئه‌و كاره‌ى له راپۆرته‌كه هه‌یه بیسه‌لمێنێت .
سپۆرت میدیا