هەواڵ
یانه‌ى نه‌ورۆز مووچه‌ى یاریزانان و ستافى راهێنه‌رى ده‌دات
یانه‌ی نه‌ورۆز مووچه‌ی مانگی ئادار به‌سه‌ر ستافی ڕاهێنه‌ران و ته‌واوی یاریزاناندا دابه‌ش ده‌كات.
به پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى ، سه‌رباری ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ته‌واوی جیهان و عیراق و هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه كه بۆته هۆی له‌كارخستن و په‌ككه‌وتنی سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان به وه‌رزش و یاری تۆپی پێ و خوله جیهانی و ناوخۆییه‌كان له ته‌واوی دنیادا.
به‌و هۆكاره‌ش به له‌به‌رچاوگرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخه‌كه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی له پێدانی شایسته دارییه‌كان و پاپه‌ندبوون به گرێبه‌ست و بۆندهكانهوه، یانه‌كه‌مان بڕیاریدا به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار به‌سه‌ر ستافی راهێنه‌ران و ته‌واوی یاریزاناندا.
سپۆرت میدیا