فیتنێس و لەشجوانیهەواڵ
هۆڵەکانی لەشجوانی و مه‌له‌وانگه‌كان كرانه‌وه
به بریارى لیژنه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى ته‌شه‌نه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سنوورى راپه‌رین ، هۆڵه‌كانى له‌شجوانى و مه‌له‌وانگه‌كان كرانه‌وه .
سه‌باح ساڵح لێپرسراوی نوسینگەی ڕاپەڕینی نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كى زۆره پاش ئه‌وه‌ى سنووره‌كه هیچ حاڵه‌تێكى كۆرۆناى تێدا تۆمارنه‌كراوه له هه‌وڵ بووین بۆ كردنه‌وه‌ى هۆڵه‌كان و مه‌له‌وانگه‌كان ئه‌مرۆ لیژنه‌كه بریارى كردنه‌وه‌ى ده‌ركرد به پێى رێنماییه‌كان .
وتیشى ده‌بێت ته‌واوى خاوه‌ن هۆڵ و مه‌له‌وانگه‌كان پابه‌ندى رێنماییه‌كان بن به تایبه‌ت بوارى خۆپارێزى .
وه‌رزش -تایبه‌ت