رێنمایی كردنه‌وه‌ی هۆڵه وه‌رزشییه‌كان
1- پێویسته ته‌واوی هۆڵه وه‌رزشییه‌كان پابه‌ندنی رێنماییه خۆپارێزیه‌كان بن له ڤایرۆسی كۆرۆنا و كارمه‌نده‌كانی هۆڵه‌كه ده‌ستكێش و ماسك به‌كاربهێنن.
2- پێویسته رۆژانه سێ‌جار به ماده‌ی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) هۆڵه‌كه خاوێن بكاته‌وه.
3- پێویسته هۆڵه‌كان رێگری له كۆبونه‌وه و دانیشتنی پێش و پاش راهێنان بكه‌ن.
4- پێویسته یاریزان پێش چونه ناو هۆڵی راهێنان، به مادده‌ی پاكژكردنه‌وه (تعقیم) جلوبه‌رگ و پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی راهێنان خاوێنبكاته‌وه.
5- ته‌نها رێگه به‌به‌كارهێنانی خاولی سه‌فه‌ری ده‌درێت.
6- دروست نه‌كردنی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا، له‌كاتی هاتنی یاریزان بۆ راهێنان، روبه‌ری هۆڵه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت و یاریزان پێكه‌وه له‌یه‌ك كاتدا راهێنان نه‌كه‌ن.
7- كاتی كردنه‌وه‌ی هۆڵ بۆ راهێنان له سه‌عات (6)ی به‌یانی بۆ (5)ی ئێواره‌یه.
8- ئه‌و یاریزانانه‌ی پاره‌ی هاوبه‌شیكردنی مانگانه‌یان داوه، پێویسته خاوه‌ن هۆڵه‌كه بۆیان بگه‌ڕێنێته‌وه یان بخرێته بری رۆژانی داهاتوی راهێنان.
9- پێویسته سه‌نته‌ره‌كانی له‌شجوانی كارمه‌ندی ته‌ندروستی تێدابێت.
10- سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی