2022، وه‌رزه خه‌یاڵییه‌كه‌ى به‌هادین به‌كر
به‌هادین به‌كر یه‌كێكه له‌یاریزانه به‌توانا و لێهاتووه‌كانی تیپی تۆپی پێی كوردستان و ده‌یان ساڵه یاریزانێك و ناوێكى ناسراوه ، به‌هۆی ئاست به‌رزی و لێهاتوویی له‌یاریی كردن‌دا ئه‌م وه‌رزه درێسى یانه‌ى سلێمانى ده‌پۆشێت.
ئه‌و یاریزانه له‌دایكبووی ساڵی (1990)ه‌و به‌هۆی خۆشه‌ویستی بۆ وه‌رزشه‌وه نه‌یتوانیوه له‌خوێندن به‌رده‌وام بێت و وه‌رزشی كردۆته پیشه‌ی سه‌ره‌كی، له‌ته‌مه‌نی (10) ساڵیدا وه‌ك هه‌موو منداڵێكی تر له‌تیپی گه‌ڕه‌كه‌كان و قوتابخانه‌كاندا ده‌ستی به‌یاریی كردن كردووه، دواتر له‌تیپی كانی عاشقان كه تیپێكی ئه‌و كاته‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بووه یاریی كردووه، تا ته‌مه‌نی (14) ساڵی وه‌ك یاریزانێك له‌و تیپه‌دا یاریی كردووه، دواتر به‌هۆی ئاستی به‌رزی یاریی كردنی له‌و تیپه‌دا بانگهێشتی تیپی لاوانی یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه كراوه، له‌تیپی لاوانی ئه‌و یانه‌یه بۆ ماوه‌ی (2) ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، پاشان بۆ تیپی یانه‌كه سه‌رده‌خرێت، كه له‌و كاته‌دا یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه له‌ریزی پله سێ‌دا بووه، ساڵی (2007) وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی سه‌رخست بۆ ریزی پله دوو، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌دا ساڵی (2010) سه‌ركه‌وتن بۆ خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستان، بۆ ماوه‌ی (7) ساڵ له‌یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه یاریی كردووه،به‌ده‌ر له یانه‌ى شاره‌كه‌ى به‌هادین به‌كر یارى بۆ یانه‌كانى یانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و به‌ختیارى و نه‌ورۆزو سیروانى نوێ كردووه‌و خاوه‌نى خێراترین سوپه‌ر هاتریكى خولى نایابى كوردستانه له‌گه‌ڵ سیروانى نوێ .
ساڵى 2022 به‌هادین به‌كر به ساڵێكى نموونه‌ى ناوده‌بات به‌و پێیه‌ى ئه‌م نازناوانه‌ى برده‌وه
پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان لەگەل سیروانی نوێ
پاڵەوانی خولی مام لەگەڵ هەڵبژاردەی هەڵەبجە
پاڵەوانی خولی دۆستانەی یانەکانی سلیمانی لەگەڵ یانەی سلێمانی
پاڵەوانی جامی پارێزگای هەلەبجە لەگەل تیپی کانی عاشقان
پلەی دووەمی مۆندیالی کوردستان هەڵبژاردەی هەڵەبجە
پلەی دووەم بۆ42 تیپ لەگەل کانی عاشقان
سپۆرت میدیا – تایبه‌ت