فیتنێس و لەشجوانی

٢٣ خاڵ بۆچارەسەرکردنی قەڵەوی

1_ وەرزشکردن و ڕۆشتن و ڕاهێنانی وەرزشی سک ،باشترین هۆی ڕزگاربوونن لەقەڵەوی .

2- ڕێجیمکردن بەتەنها سوودی نییە، پێویستەوەرزشکردنی لەگەڵدابێت .

3-سواربوونی ئۆتۆمبیل کەم بکەرەوەو بەپلیکانەی خانووەکەتدا زۆرسەرکەوە .

4-سەوزەوات زۆربخۆ تاهەست بەتێربوونێک بکەیت پڕئارامی و بەسودبێت .

5- میوەی پێویست بەبەردەوامی بخۆ و دووربکەوەرەوە لە خواردنی میوەی وشک وەک هەنجیر و هەڵوژە وقەیسی .

6- لە خواردەمەنییە گازێکان دووربکەوەرەوە .

7- ماستی چەور مەخۆ و بیگۆڕەبەماستی بێ چەوری .

8- لەچەوری دوربکەوە بەتایبەتی لە خواردنی، کەباب و جگەر و مۆخ …هتد .

9- شەکری تایبەت بخۆ بە چاوە .

10- ژەمی خواردنت زۆرو کەم بکە واتە ژەمی زۆر و کەمخواردن .

11. خۆت لە میوانداری و ئاهەنگی خواردن دوور بخەرەوە .

12- لەناوەندی ڕێجیم ئەگەرپێت نەکەوت 48 کاژێر ئەوڕێجیمە بشکێنەو پاشان بگەڕێرەوە .

13- پێشبڕکێی دابەزینی کێش لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بکە .

14- بەڕێنمایی پزیشک دەرمانی جارەسەری قەڵەوی بخۆ .

15- هێدی هێدی کێشت دابگرە .

16- سابون و پشتێن بەکارمەهێنە بۆ دابەزینی کێش .

17- ساوناوگەرماو بۆدابەزینی کێش نەگونجاوە زۆر مانەوە تیایاندا خراپە .

18- ڕۆژانە کێشانە بەکاربهێنە تا ئاگاداربیت لە کێشت .

19- بەکارهێنانی پێوەرک ڕۆژانە بۆکەمەرت .

20- جلوبەرگی کۆنت فڕێدە لەڕووی دەروونیەوە پێتخۆشەو ئەزانیت لاواز بوویت .

21- بڕوانە ئاوێنەکەت بەبەردەوامی .

22- بەکارهێنانی دەرزی چینی هۆیەکە بەتەنها چارەسەری قەڵەوی ناکات گەر وەرزشی لەگەڵدا نەبێت .

23- بەڕێژەی زۆر چەرەسات مەخۆ .

دکتۆر: ئەحمەد بەهادین

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button