فیتنێس و لەشجوانی

به‌ وه‌رزش شه‌كره‌ كۆنتڕۆل بكه‌

شەکری خوێن زیاد دەکات و دەبێتە ھۆی مەترسی

بەڕێزان، سەرەتا گرینگە بزانن وەرزشێکی بەردەوام و تەندروستی وەک ڕاکردن یان ڕۆشتن وەیان یاریکردنی فیتنێس لەھۆڵەکان زۆر گرینگە بۆکەسێک شەکرەی ھەبێ چونکە ئەو وەرزشە کاریگەری ئینسۆڵینی لەش زیاتر دەکات و وادەکات بڕێکی کەم لەو ھۆڕمۆنە سوودێکی زیاتر بگەیەنێت، بەڵام گرینگە ئەو خاڵانە بزانن:

-سەرەتا ئەگەر پێشتر وەرزشت نەکردووە پێویستە بەھێواشی دەست پێ بکەیت بۆنموونە ڕۆژی یەکەم دە دەقیقە ئینجا بەرە بەرە زیاتری بکەیت..

-بەر لە ھەر جارێک وەرزشکردن فەحسی شەکرەکەت بکە وئەگەر ڕێژەکەی کەمتربوو لە ١٠٠ یان زیاتربوو لە ٣٠٠ وەرزشەکەت دوا بخە تا ئەوکاتەی شەکرەکەت دەگەڕێتەوە باری گونجاوی(شتێک بخۆ ئەگەر کەمە یان دۆزێک دەرمانەکەت وەرگرە) دوای تەواوبوونی وەرزشەکەش چەند جارێک فەحسەکەت بکەوە چونکە ئەوانەی وەرزش دەکەن لەماوەی ٢٤ سەعاتی یەکەمی دوای وەرزشەکە ئەگەری دابەزینی زۆری شەکرەیان ھەیە…

-ئەگەر دەرزی ئینسۆلین بەکاردەھێنێ ئەوا پێویستە دۆزی دەرمانەکە کە پێش کاتی وەرزشکردن وەری دەگری کەمتربێت لە ڕۆژانی پێشتر..

-لەکاتی وەرزشەکەت سەرچاوەیەکی شەکری وەک شەربەتێکی سروشتی بەکاربھێنە بە بەردەوامی تاوەکو شەکری خوێنت زۆر دانەبەزێ، ھەروەھا گرینگە ئاو زۆر بخۆیتەوە چونکە وشک بوونەوە شەکری خوێن زیاد دەکات و دەبێتە ھۆی مەترسی

– ھەرکاتێک ھەستت کرد توشی سەرسوڕان بووی یان بێھێز بووی خێرا واز لە وەرزشەکەت بھێنە و فەحسەکەت بکە، بەھیچ شێوەیەک بەردەوام نەبی تاوەکو دڵنیا دەبیتەوە لەئەنجامەکەی … ئەمانەو بێگومان گرینگە ئەو ھەنگاوانە لەژێر چاودێری پزیشکێکی پسپۆڕ ئەنجام بدرێ بەتایبەت لەماوەی یەکەم تا لەشی مرۆڤ لەگەڵ بارەکە ڕادێت … ئەو پۆستە بگەیەننە ئازیزانتان… دروست بژی

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button