هاوپۆلنه‌كراوهەواڵ
ئه‌م مانگه یانه‌كانى كوردستان مووچه ناده‌ن
به هۆى وه‌ستاندنى چالاكیه وه‌رزشیه‌كان و درێژبوونه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، یانه‌كانى كوردستان مووچه‌ى ئه‌م مانگه‌ى هیچ تیپێك ناده‌ن .
به پێى زانیارییه تایبه‌تیه‌كانى سپۆرت میدیا ، ئه‌م مانگه هیچ یانه‌یه‌كى كوردستان به یانه به‌شداره‌كانى خولى نایابى تۆپى پێى كوردستانیشه‌وه مووچه‌ى هیچ یاریزانێك ناده‌ن و ته‌واوى یانه‌كانیش بریاره‌كه‌یان داوه .
زانیارییه‌كانى سپۆرت میدیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هۆكارى ئه‌و بریاره به‌هۆى نه‌بوونى داهاتى ئه‌و یانانه‌و وه‌ستاندنى چالاكیه‌كان و نه‌بوونى هیچ رۆشناییه‌كه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كان.
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت