فیتنێس و لەشجوانیهاوپۆلنه‌كراو

ئازاری ماسولکە و گرژبوون بۆ دروست دەبێت لە دوای وەرزش کردن ؟

چۆن ئازار و گرژی ماسولکەکان کەمدەکەینەوە کەلەئەنجامی وەرزش کردنەوە تووشمان دەبێت ؟

ئەوەی ڕوونە ھەموو پزیشکێکی پسپۆڕی ئازارشکێن لەدوای ھەر چارەسەرێک کە بۆ چارەخوازەکانی دەکات ، داوای ئەوەیان لێدەکات کە پاش ھەفتەیەک یان دەڕۆژ و کەمبوونەوەی ئازارەکە دەست بکەن بە وەرزش . زۆربەی جار چارەخوازەکان لەترسی ئەو ئازارەی لە ماسولکەکانیاندا بۆیان دروست دەبێت وەرزشەکان فەرامۆش دەکەن . زۆرجاریش کە یەکێک بۆ یەکەمجار دەستدەکات بە وەرزش یاخود لەدوای وەرزش ومەلەکردنێکی زۆر و ماندوکەر، ئازار و گرژبونێکی زۆر لەماسولکەکانیدا ڕودەدات. کەھەندێک جار ڕاستەوخۆ نیە و لەوانەیە لەدوای (٢٤-٧٢)کاتژمێر لە وەرزشکردنەوە ڕوبدات . کەئەمەش زۆربەی جار لەئەنجامی تێکشکاندنی ڕیشاڵی ماسولکەکان ئەم ئازارە ڕوئەدات .
لەکاتی دروستبونی ئەم ئازارە چیبکەیت باشە ؟
١- ھەوڵ بدە( پرۆتین) بەڕێژەیەکی زیاتر بخۆ بۆ زووچاکبوونەوەی ئەو ماسولکانەی ئەزێتیان پێگەشتووە ، پرۆتینیش دیارە بەڕێژەیەکی زۆر لە گۆشتی سوور و مریشک و پاقڵەمەنی و شیرەمەنیەکاندا ھەیە .
٢- ئاو بەڕێژەیەکی زیاتر بخۆرەوە بۆ ڕێگری لەووشکبوونەوەی ماسولکەکان و ھەروەھا ئەو پاشەڕۆیانەی لەماسولکەکاندا کۆدەبنەوە زووتر پاکدەکرێنەوە و دەکرێتە دەرەوەی جەستە .
٣- شەربەتی گێلاس یاخود گێلاس بەڕێژەیەکی زۆر بخۆرەوە کەدژە ھەوکردن و دژە ئۆکسیدی تیادایە .
٤- دەتوانیت مۆز یاخود کیوی بخۆیت ، کەڕێژەیەکی زۆر پۆتاسێومیان تیادایەو گرژی ماسولکەکان ناھێڵن .
٥- کافایین : ھەندێک لەتوێژینەوەکان سەلماندویانە ئەو کەسانەی کافایین و کاربۆھیدرات دوای وەرزش وەردەگرن ماددەی گلایکۆجین کەسووتەمەنی ماسولکەکانە تا ٤ کاتژمێر زیاتر دەبێت لەماسولکەکاندا و یارمەتی دروستبوونی ماسولکە دەدات . دەتوانیت چایەکی ڕەش یان قاوەیەک بخۆیت پێش وەرزش .
٦- خۆشوشتن بە خوێی ئینگلیزی : ئەمیش جۆرە خوێیەکە کەزبر و گەورەیە دەتوانیت بیکەیتە ئاوی شلەتێن و خۆتی پێ بشۆیت .
٧- ئەو میوانە بخۆ کەڤیتامین (سی ) یان تیادایە ، کەناھێڵێت تووشی گرژی ماسولکە بیت وەکو مزرەمەنی و بیبەری سوور .
٨- خەوتن و پشوودان : بینراوە خەوتن لە دوای دوو سەعات لە وەرزشکردن ڕێژەی ھۆرمۆنی گەشە زیاددەکات لە لەشدا و یارمەتی چاکبوونەوەی گرژی ماسولکەکان دەدات .
٩- بەستن بە باندج و یاخود سپلینتی تایبەت بۆ زووچاکبوونەوەی ماسولکەکان و ھەروەھا مەساج کردن بۆ ئەو ماسولکانەی ئازاریان ھەیە . دەشتوانیت پێش وەرزشکردن ئەو کرێمانە بەکاربھێنرێت کە ماددەی _مینتۆڵیان _ تیادایە بۆ ڕێگری لەکرژبوونی ماسولکەکان .
١٠- ئەگەر ئازاری بەردەوام و گرژبونت ھەبوو دەتوانیت وەرزشەکەت بگۆڕیت بۆ دووسێ ڕۆژ و پاشان دەستبکەیتەوە بەوەرزشە ڕۆتینەکەی خۆت . یاخود وەرزشی کاردێۆ و سترێچینگ بکەیت تا ماسولکەکانت بەتەواوی چاک دەبنەوە .

# ھەرشاد و تەندروست بن .
د. ھەڤین کمال شاە محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button