هاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیییاریەکانی تر

ڕێکەوتننامەی کاری ھاوبەشى 3 یانه‌ ئیمزا كرا

گەشەکردنی ئاستیان لە داھاتودا

رۆژى سێشەممە 16ی ئایاری 2023 بەئامادەبونی هەڤاڵان (جوتیار نوری ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتیەکان و بەرێز (سەرتیپ عەلی ) ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی وەرزش و خاتوو (ژوان سابر) سەرۆکی یانەی وەرزشی ڕۆژ و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی وەرزشی و سەرۆکی ھەریەکە لە یانەکانی ئامەد و سنە و خۆرفاکان ،مەراسیمی واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی کاری هاوبەش لە نێوان( یانەی وەرزشی رۆژ و یانەی وەرزشی ئامەد و هەیئەتی نابینایان و کەم بینایانی سنە ) بەڕێوەچوو .

ئامانج واژۆکردنی ڕێکەوتننامەكه‌ زیاتر گرنگیدان و بەرەوپێشبردنی وەرزشی پارائۆڵۆمپیە لە ھەر سێ یانە و ئاشناکردنی ڕاھێنەر و یاریزانانی پارائۆڵۆمپی بە یەکتری و گەشەکردنی ئاستیان لە داھاتودا .

شایەنی باسە لە سەرەتای مەراسیمەکەدا وەفدی میوان سەردانی بۆردی وەرزشی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەزاری سەرۆک (مام جەلال )یانکرد.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button