مینا پێكهاته‌ی كچانی پێشمه‌رگه به‌هێز ده‌كات
مینا حه‌سه‌نی كچه یاریزانی تۆپی سه‌رمێزی ناسراو كه یه‌كێكه له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێكهاته‌ی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌هێزتر ده‌كات و ده‌بێته یه‌كێك له یاریزانانی تیپه‌كه‌ی به‌ڵێن حه‌یده‌ر .
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مێژوویه‌كی پرشنگداری هه‌یه‌و هه‌رده‌م به كیژه پاڵه‌وانان توانیویه‌تی ئه‌نجام و نازناوه‌كان بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات و له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق كچانی پێشمه‌رگه هه‌رده‌م له پێشه‌نگ بوون ، ئه‌مه‌و به‌مه‌به‌ستی به‌هێزتر بوونی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه یانه‌ی پێشمه‌رگه مینا حه‌سه‌نی وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی تیپه‌كه دیاری كرد .
مینا یه‌كێكه له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی سه‌رمێزی كچانی عێراق و له ولاَتی توركیاش یاریزانێكی دیاری یارییه‌كه بووه .
سه‌باره‌ت به بانگێشت كردنی ئه‌و كیژه یاریزانه به‌ڵێن حه‌یده‌ری ڕِاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان به یاریزانێكی ئاست به‌رز تۆكمه كردووه و ئه‌و یاریزانه‌ش مینا حه‌سه‌نی ئاست به‌رزی یارییه‌كه‌یه كه توانیویه‌تی له گۆڕه‌پانی یارییه‌كه‌دا پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ولاَتی توركیاش هه‌بێت .
به‌ڵێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئێستادا مینای پاڵه‌وان به به‌رگی پێشمه‌رگه‌وه و شان به شانی و ئه‌ژین و ئه‌وین ئاماده‌كاری ده‌كات و له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق بۆ نازناو یاری ده‌كات ، هه‌روه‌ك به‌ڵێن ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان به‌رده‌وامن له ئاماده‌كاری و سوپاسی یانه‌كه‌شیانی كرد كه پاڵپشتی به‌رده‌وامی تیپه‌كه‌ن .