ڕاپۆرتهاوپۆلنه‌كراوهەمەڕەنگهەواڵ

هه‌موو زانیارییه‌ك له‌سه‌ر قاسه‌ ره‌شه‌كه‌ى وه‌رزشى كوردستان

دكتۆر شاكر ئه‌حمه‌د سمۆ كه‌ به‌رپرسى یه‌كه‌مى باڵاى وه‌رزشى كوردستانه‌و هه‌رچى بریارى وه‌رزشیه‌ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ به‌ ئیمزاى ئه‌و پیاوه‌ ئه‌سمه‌ره‌ ده‌كرێت ، ئه‌و ماوه‌ى زیاتر له‌ هه‌شت ساڵه‌ پۆستى به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزشى كوردستانى وه‌رگرتووه‌و به‌ قاسه‌ ره‌شه‌كه‌ى وه‌رزشى كوردستان و مه‌رجه‌عى یه‌كه‌مى وه‌رزش له‌ سنوورى ( پارتى ) داده‌نرێت.

هه‌ر به‌رپرسێكى وه‌رزشى له‌ به‌غداد یاخود ده‌ره‌وه‌ى كوردستان هاتبێت ئه‌م پیاوه‌ له‌ فرۆكه‌خانه‌وه‌ پێشوازى لێكردووه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌م بووه‌ له‌ لێدوان یان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م دۆخه‌ وه‌رزشیه‌كان و هه‌میشه‌ خۆى به‌ دافعى خێرو باشى وه‌رزشى كوردستان زانیووه‌ .

شاكر ئه‌حمه‌د سمۆ، به‌وه‌ ناسراوه‌ هیچ كاتێك خۆى به‌ نزمتر له‌ كه‌سانى وه‌رزشى دانانێت و هه‌میشه‌ باز به‌سه‌ر بریاره‌كانى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان و یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان لێ ده‌دات و په‌یوه‌ندییه‌كى توندى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌رزشى به‌غداد هه‌یه‌و هه‌میشه‌ له‌ پرسه‌ وه‌رزشیه‌ یه‌كلایكه‌ره‌وه‌كان قسه‌و پاڵپشتیان ده‌كات و هه‌ر كاتێك بزانێت بریاره‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و دارو ده‌سته‌كه‌یه‌تى بریار ده‌دات .

له‌ پرسى بودجه‌ى یانه‌كان ، كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ى ده‌رچوو یانه‌كانى پارتى و سنوورى زۆنى زه‌رد زۆرترین سومه‌ندیان هه‌بووه‌ .

زۆر به‌ كه‌مى له‌ یاریگاكه‌كان ده‌بینیرێت و له‌ سه‌دا ٪٩٩ى وه‌رزشكارانى ئێستا نازانن ئه‌م پیاوه‌ كێییه‌و پۆسته‌كه‌ى چییه‌و سودى چیه‌ .

دكتۆر شاكر سمۆ ساڵى ٢٠١٤ له‌ كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بروانامه‌ى دكتۆراى وه‌رگرت .

سپۆرت میدیا -تایبه‌ت

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button