هاوپۆلنهكراو
تۆپەكە لە ساحەی یانە وەرزشیەكاندایە….
بههمهن غهریب
بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا هەڵبژاردن بۆ یەكێتیە وەرزشیەكان ئەنجامبدرێت، مەرجیش بۆ چوونە ناو هەلبژاردنی یەكێتیەكان، بوونی پشتگیرییە لەلایەن یانەكانەوە، بە واتایەكی تر هەر كەس ئەندامی دەستەی گشتی یەكێتیە وەرزشیەكە نەبێت ناتوانێت خۆی بۆ هیچ پۆستێكی یەكێتیەكە كاندید بكات.
دەبێت یانە وەرزشیەكان بەوپەڕی هەستكردن بە بەرپرسیارێتیەوە پشتگیریی بدەن بەو كەسەی خۆی كاندید دەكات، واز لە بیری تەسكی حزبایەتی و برادەرایەتی بهێنن، كێ خەمخۆری وەرزش و وەرزشكارانە، بێ گوێدانە ڕەنگ و حزبایەتی پشتگیریی بكەن دڵنیاشم وەرزشكاران پشتگیری دەگەن، چەند ساڵە بەهۆی بوونی كۆمەڵێك دەم و چاو وەرزشكاران دەناڵێن، دە با ڕوویەكی تازە ببینین ئەگەر ئەوانیش خراپ بن دڵنیابن گۆڕینیان لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئاسان دەبێت…