فیتنێس و لەشجوانیهاوپۆلنه‌كراو

تهدئە (سارکردنەوە یان هێورکردنەوە)ی لەش

دوای هەر یاریەك دێتە ئەنجامدان وەکو ڕۆشتن یان ڕاکردنیکی هێواش(خفیف) یان هەروەلە یان ڕاهێنانی گشتی .

ئارمانج لە هێورکردنەوە یان تهدئە چی یە..!

تاوەکو لەش بگەرێتەوە سەر باری ئاسایی خۆی بە شێوەیەکی تقریبی ئانکو هەندێك ئازاری ماندوو بوون دەمێنیتەوە لە لەشدا بەشێوەیەکی گشتی ناگەریتەوە سەر باری سەرەتایی پێش دەستپێکردنی چاڵاکی.

تهدئە : پشت دەبەستێت لەسەر بەرزی چاڵاکی و کاتی چاڵاکی هەروەها کەش و هەوا کاریگەری لەسەر دەکات دنیا سارد بێت زیاتر پێویستی بە هێورکردنەوە دەبێت یان ئەگەر دنیا گەرم بێت یان لیاقەی ئەوان کەم بێت یان لیاقە یان باش بیت ئەوا زیاتر پێویستی پێ دەبێت ، هەروەها جل و بەرگیش کاریگەری لەسەر دەبێت هەروەها تۆ لە داخلی هۆڵ بی جیاوازە لە گەل تۆ لە دەرەوەی هۆل بی دەبێت تۆ هەموو ئەو خالانەی سەرەوە لە بەر چاو بگریت.

چۆنیەتی ئەنجامدانی هێورکردنەوە:

١- (٣٠ – ٦٠ چرکە) ڕاکردنیکی خفیف (٣ – ٥) خولەك ڕۆشتن.
٢- ( ٥ – ١٠ ) خولەك هەروەلەك خفیف دوای ئەوە ڕاهینانی گشتی و گمگیئه‌
٣- ڕاهینانی بلندکردنی پێ و دەست و هەلکێشانی بێن و بەردانی ئەوەش هۆکاریکە بۆ هێورکردنەوە.
٤- لەکۆتایی دا ئەنجامدانی هێورکردنەوە بە پێ پەتی (پێ خواسی) وەکو ڕۆشتن بۆ چەند خولەکێك.

سوودی تهدئیە(ساردکردنەوە یاخود هێورکردنەوە) چی یە :

١- خێرا ڵابردنی ماندوو بوون مرۆڤ زوو ناروات بەڵام بە تهدئە زوو ئەروات خوێنیش زوو ئەروات بۆ بەشەکانی لەش.
٢- خوێنی بەردەوام لەلەش دا :
بۆ نموونە ئەگەر تۆ زۆر لەسەر پێ خۆت راوەستی ئاوا خوین زیاتر لەپێیەکان دەمێنن تۆ هێورکردنەوە ئەنجام دەدەیت بۆ ئەوەی خوێن کۆم(خر)نەبێتەوە.

رجب عبدالرحمن محمد

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button