خولەکانی تۆپی پێی عێراقیهاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
نه‌ورۆز له هه‌ولێر به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى عیراق ده‌وه‌ستێته‌وه
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌شدار له خولى نایابى عیراق بۆ تۆپى پێ ، به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عیراق یارییه‌كى دۆستانه ئه‌نجام ده‌دات .
یارییه‌كه‌ى نه‌ورۆز سبه‌ى پێنجشه‌ممه له شارى هه‌ولێره له چوارچێوه‌ى كه‌مپى مه‌شق و راهێنانى یانه‌كه‌یه ئاماده‌كاره بۆ وه‌رزى نوێى خولى نایاب و به‌رامبه‌ر لاوانى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق ده‌وه‌ستنه‌وه كه ئه‌وانیش له شارى هه‌ولێر كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانیان كردۆته‌وه .
نه‌ورۆز له ماوه‌ى مانه‌وه‌ى به‌ده‌ر له كه‌مپه چڕه‌كه‌ى چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌ش ئه‌نجام ده‌دات ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر لاوانى عیراق و یانه‌ى حدودى تازه میوانى خولى نایابى عیراقه.
تایبه‌ت به سپۆرت میدیا