هەواڵ
شه‌ش وه‌رزشكار تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌حمه‌د رازى ئه‌ستێره‌ى پێشووى تۆپى پێى عێراق تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو .
پاش ئه‌وه‌ى پێشنیوه‌رۆى دوێنێ ئه‌حمه‌د رازى به په‌له گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى ئیبین نه‌فیس له به‌غداد و راسته‌وخۆ پشكنینى كۆرۆناى بۆ ئه‌نجامدراوه، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگرى ڤیارۆسى كۆرۆنایه .
هاوكات دكتۆرى سه‌رپه‌رشتیارى ئه‌حمه‌د رازى رایگه‌یاندووه، ئه‌حمه‌د هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌یه به‌ڵام ته‌ندروستى باشه .
به پێى زانیارییه‌كانى سپۆرت میدیاش له ئێستادا شه‌ش وه‌رزشكارى عێراق تووشى كۆرۆنا بوون و له ژێر چاودێرى پزیشكن .
سپۆرت میدیا