پایسكیلسوارانى كچانى نه‌ورۆز كۆنترۆلى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌كه‌ن
له شارى هه‌ولێر ، تاقیكارى كچه یاریزانانى یانه‌كانى عێراق بۆ پێكهێنانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه كرا‌و كچه یاریزانه‌كانى یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى كۆنترۆلى هه‌ڵبژارده‌كه‌یان كرد‌و له تاقیكردنه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتووبون .
سیروان سامى ؛ راهێنه‌رى تیپى پایسكیلسوارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى نه‌ورۆز له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند ؛ كچه یاریزانه‌كانى یانه‌ى نه‌ورۆزى پااڵهوانى عێراق له تاقیكارییهكهى هه‌ڵبژارده‌كه باڵا ده‌ستبوون و هه‌ریه‌كه له یاریزانان ، مژده ره‌فیق و سۆزى دڵشادو له‌نیا هادى و زه‌هر قه‌تران ، بۆ ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه بانگهێشتكران .
تیپى پایسكیلسوارى یانه‌ى نه‌ورۆز زیاتر له ده‌ساڵه پاڵه‌وانى پاڵه‌وانێتییه‌كانى عێراقه‌و نوێنه‌رى عێراق بوون له پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه‌و ده‌یان یاریزانیشى له ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یارییان كردووه .
وه‌رزش- هه‌رێز جه‌مال