هەواڵ
پرسهنامهیهك له یانهى نهورۆزهوه
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە دارڤین شێرزادمان پێگەیشت كە یەكێك بوو لە هاندەرە دڵسۆزو خۆشەویستەكانی یانەكەمان.
كاكە دارڤین یەكێك بوو لەو دەیان هاندەرەی بە سەرماو گەرما لەگەڵ تیپی یانەكەمان بوو، بە بردنەوەكانمان لە ئەوپەڕی خۆشحاڵی و لەكاتی شكستەكانماندا لە ئەو پەڕی دڵشكاوی و بێتاقەتیدا دەتبینی، مخابن ئێوارەی ئەمرۆ لە كارەساتێكی دڵتەزێندا جوان مەرگ بوو لە یانەكەمان و كەسوكاری ئازیزو خۆشەویستی رۆشت و گەرایەوە بۆلای یەزدانی مەزن.
خوا گیان بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادیبكات و سەبوری ئێمەو هاوڕی َ هاوەڵانی و تەواوی كەسوكاری بدات.
یانەی وەرزشی نەورۆز
15/6/2020