وتار

په‌یامى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیى كوردستان به‌ بۆنه‌ى رۆژى ئۆڵۆمپیی

بەداخەوە ئەمڕۆ ڕۆژی لیژنەی ئۆڵمپیی نێودەوڵەتیە کەلەم ڕۆژانەدا جیهان دەناڵێنت بەدەست خەتەترین نەخۆشیەوە نەخۆشیەکە هیچ جیاوازی لەنێوان چین و توێژەکان ناکات بەڵام گالسکەی ژیان هەر بەردەوامەو ناوەستێ پێم خۆش بوو پیرۆزبایەکی گەرم لەسەرجەم وەرزشکارانی کوردستان و عێراق و جیهان بکەم

پارێزگاری لەتەندروستی خۆتبکە ،بەهێزبە ، جەستەو چالاکبێت لە 23 یۆنۆ
OLOMPICO DAY
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەساڵی 1948 لەخولی 41 ئۆڵمپیی لە ستۆکهۆڵم دکتۆر جروس ئەندامی لیژنەی ئۆڵۆمپیی نێودەوڵەتی لەچیکۆسلۆفاکیا ڕاپۆرتێکی پێشکەشكرد بەلیژنەی ئۆڵۆمپیی نێو دەوڵەتی بۆ بۆنه‌ى ڕۆژی لیژنەی ئۆڵۆمپیی نێودەوڵەتی وە بیرۆکەکە لەسەرەتادا بۆئەوەبوو کە گەشە بدرێت بە بیرۆکەی لیژنەی ئۆڵمپیی و ڕەزامەندى درا لەسەر پڕۆژەکە دوای چەند مانگێک لەخولی 42 لیژنەی ئۆلۆمپیی نێودەوڵەتی لە (سانت مۆریتز لە مانگى یه‌كى 1988) وەلیژنەکانی لیژنەی ئۆڵمپیی ئاگادار کرانەوە بۆکارکردن بۆ ئەنجامدانی ئەم بۆنەیە وه‌ داوایان لێکرا کە کاتێک دەست نیشان کەن لەنێوان 17 تا 24 یۆنیۆ وەبڕیاردرا بۆنەی دامەزراندنی لیژنەی ئۆڵمپیی نێودەوڵەتی لەسۆربۆن لەپاریس لە 23 یۆنیۆ 1948 ئەنجام بدرێت.

ڕۆژی ئۆڵمپی یەکەم :-
لە23یۆلیۆی 1948 بۆیەکەم جار سەرۆکی لینەی ئۆڵمپی نێودەوڵەتی سیجفرید ئەدستروم سەرۆکی لیژنەی ئۆڵمپیی نێودەوڵەتی نامەیەک ئاراستەی گه‌نجانی جیهان کرا کە هەریەک پورتوگال و یۆنان و نەمساو کەنەداو سویسراو بەریتانیاو ئۆرغواو ئاگادار کرانەوە بۆئەنجامدانی ئەم چالاکییە.
لەیەکەم چاپکراوی پەیڕەوی ئۆڵۆمپی ساڵی ١٩٧٨، لیژنەی ئۆڵۆمپی بۆ یەکەمجار ڕاسپاردەیەکی دەرکرد بۆ کۆمپانیاکانی بواری نەوت کە ڕۆژێک دیاری بکرێت بۆ دەرخستنی چالاکی ئۆڵۆمپی ئەمەش بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی چالاکی و جوڵەی ئۆڵۆمپی .
ئەمڕۆ ڕۆژی ئۆڵۆمپی زیاتر تەماشا دەکرێت لەوەی کە تەنھا یاریکردن و پێشبڕکێیەک بێت بەڵکو لیژنەی ئۆڵۆمپی چەندین چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و فێرکاری ئاڕاستەکراوە بۆ ھەردوو ڕەگەز بە دەر لە ڕەگەز و تەمەن و باکگڕاوندی کۆمەڵایەتی و توانای وەرزشی و تەنانەت ھەندێک وڵاتان ئەم پڕۆگرامەی ئۆڵۆمپی خستۆتە نێو پڕۆگرامی خوێندنی قوتابخانەکان .

لەم ساڵانەی دوایدا تەنانەت مۆسیقاو سەماو ھەڵپەرکێی نیشتمانی لەخۆ گرت و ھەروەھا ڕێکخستنی دیداری مناڵان لەگەڵ گەورە ئەستێرەکانی جیھان بەمەش ھەموو توێژەکان دەبنە بەشێک لە ڕۆژی ئۆڵۆمپی و لێرەدا تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی زۆر ھاندەرو پاڵپشتبوو بۆ گواستنەوەی ئەم ڕوداوە گرنگە بۆ نێو سەرجەم توێژو چینەکان.

لیژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستانیش توانیویەتی ھەمیشە پردێک بێت بۆ پێکەوە بەستن و گرێدانی پەیوەندی نێوان وەرزشکاران و یانەکان و یەکێتیە وەرزشیەکان و سەرجەم دامەزراوە وەرزشیەکان لەگەڵ حوکومەتی ھەرێمدا ھەمیشە ھەوڵیداوە بۆ ڕێکخستنی ئەو پەیوەندیەو فەراھەمکردنی پێداویستی و داواکاریەکانیان ھەروەھا دابینکردنی بودجەو خەرجیو لایەنی مادی بۆ خول و پاڵەوانێتیەکان لە دەرەوەو ناوەی ھەرێم .

بۆیە لەم ڕۆژەدا زیاتر جەخت دەکەینەوە لەسەر کارکردنمان بۆ پاڵپشت و پشتگیری کردنی سەرجەم یانەکان و یەکێتیە وەرزشیەکان بێ جیاوازی و داڕشتنی یاساو ڕێنمای کە بچێتە خزمەت سەرجەم یانەو یەکێتیە وەرزشیەکان و توێژی وەرزشکاران

دکتۆر دیار محمد سدیق
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی ھەرێمی کوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button