هاوپۆلنه‌كراو

ئه‌حمه‌د به‌هادین : كوردستان و عێراق قه‌درى محه‌مه‌د یاسینى نه‌زانى

درەوشاوەترین ئەستێرەی ئاسمانی وەرزش کۆرۆنا مۆمی تەمەنی خامۆشکرد.

محه‌مه‌د یاسین ئەو پاڵەوانە کوردەی لەسەرەتای هەشتاکاندا تاقانە کوردبوو کە پلەی یەکەمی عێراق و خاوەنی مەدالیای پاڵەوانێتیەکانی ووڵاتانی عربی و ئاسیا و بەشداربووی ئۆڵۆمپیاد بوو بەداخەوە لەوڵاتی سوید بەهۆی کۆرۆنا وە گیانی سپارد ،کاک محمد کاتێک لە سەرەتای دەرکەوتنم کە وەک پاڵەوانی عێراق بۆ تاقیکردنەوە ئەچوینە( بیت الشباب ) لەبغداد لەبری ئوتێل کە تەرخانکرابوو بۆ پاڵەوانانی یارییە جۆراوجۆرەکان شەوێک لەوێ پێی ئاشنابووم وتیان ئەمە کوردەو پاڵەوانی عه‌ربی و ئاسیاوییە زۆر پێم خۆشبوو وە بەهەمان شێوە ئەویش زۆری پێخۆش بوو.

ئه‌و هانیدام و ئیتر نەمبینییەوە تانزیکەی 20ساڵ ،کاتێک لە شاری ئۆربرۆی سوید لە ڕێکخراوێکی وەرزشی بەناوی sisu کارم ئەکرد سەرۆکی ڕێکخراوەکە پێ وتم محمد یاسین کوردە پاڵەوان بووە نایناسی؟ لێرەیە ، وتم چۆن ئەوە پاڵەوانێکی دیارەو من سەرۆکی کۆمەڵەی کوردیم چۆن نەمزانیوە ،ئەمە بووبە مەرەقم تاڕۆژی دوایی باسمکرد وتیان برای کفاح یاسین ە کاک کفاح وەرگێڕێکی بەتوانای زمان بوو هاوڕێم بوو پێموت وتی بەڵێ برامەو بەوشێوەیە کاتێکمان ڕێکخست بینیم زۆر خۆشحاڵ بووم ،ئەوەی جێی داخە زۆر سکاڵایکرد کە هیچ کەسێک لێی نەپرسیوە لەکاتێکدا لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان دامەزرابوو ئەوەبوو بەڵێنم پێداکە برادەران لە کوردوستان ئاگادارکەم وە کردیشم ، ئەوەی زیاتر جێی داخبوو خوالێخۆشبوو بە ئۆتۆمبیلەکەی خۆی کارێکی ئەنجام ئەدا کە پارەیەکی زۆر کەموو بە ماندوو بونێکی زۆریش ،سەیرە دوو حکومەتی عێراقی و کوردستانی لەوکاتەدا خزمەتێکی ئەم پاڵەوانەیان نەکرد بوو ، ئەمەیە کارەسات پاڵەوانێکی وەک کاک محمد یاسین لەووڵاتێکی دیکەبێت چۆن ڕێزی لێدەگرن لەووڵاتی ئێمەشدا وا پەراوێز دەخرێت.

دەرەنجام کۆرۆنای نەگریسیش دەستی لە بیناقاقای ئەم پاڵەوانە بەرنەدا تا ڕۆحی پاکی سپارد ، ئەمە یادگارییەک بوو لەگەڵ ئەو پاڵەوانە بەتونایەی کورد ،ئەوەی ئەمێنێ هیوا خوازم وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی کوردستان پەیکەرێکی شایستەی بۆدروست بکات لە شاری هەولێر ، خوای گەورە بەبەهەشتی شادبکات دواکۆستی بنەماڵەو وەرزشکران بێت .

دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button