خولی فوتساڵی كچان ده‌ستپێده‌كات
سۆزیار یوسف
بەبەشداری تیپه‌كانى 8 یانە، تیروپشکی خولی فوتساڵی کچانی کوردستان بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ كرا.
یانەکان بەسەر دووگروپدا دابەشکران، گروپی یەکەم( ئافرەتانی هەولێر ، زانکۆی سەڵاحەدین ، دوکان، یانەی زاخۆ،
گروپی دووەمیش( سەید سادق ، بابان ، رەواندزو قەڵادزێ) له خۆده‌گرێت و سیستمی یارییه‌كانیش دوو قۆناغه یەکەم و دووەمی گرووپەکان سەردەکەوون بۆ چوارگۆشەی زێڕین سه‌رده‌كه‌ون.
دواتر له قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینیشدا ، یەکەمی گروپی یەکەم لەگەڵ دووەمی گروپی دووەم و یەکەمی گروپی دووەم لەگەڵ دووەمی گروپی یەکەم یاریده‌كه‌ن.
بڕیاره سەرجەم یارییەکان لە قۆناغی گروپەکان و چوارگۆشەی زێڕین بەشێوازی چوون و هاتن به‌رێوه‌بچن و یه‌كه‌م جه‌وله‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه‌ش رۆژی هەینی 17/2/2023 ده‌ستپێده‌كات.
هاوكات به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵیش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه یانه‌كانی كوردستان له‌تۆكمه‌كردنی پێكهاته‌ی تیپی فوتساڵیان به‌رده‌وامن و چه‌ندین یاریزانی دیاری كوردستان و عیراق روویان له یانه‌كان كردووه‌و گرێبه‌ستیان ئیمزا كردووه .