داواى راگرتنى تاقیكردنه‌وه‌كانى په‌یمانگاكان ده‌كرێت
ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی پەیمانگای وەرزشی حكومى و ناحكومى و په‌یمانگاى كۆمپیوته‌رى سلێمانى سلێمانی لە ڕێگەی سپۆرت میدیاوە داواکارن لە بەڕێوەبەرایەتی پەیمانگەکە لە بەر سەلامەتی تەندروستیان تاقیکردنەوەکانیان دوابخرێت و هەڕەشەی بایکۆتی تاقیکردنەوەکان دەکەن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوێنه‌رایه‌تى خوێندكارانى په‌یمانگاى وه‌رزشى سلێمانى به سپۆرت میدیاى وت ، ماوه‌ى مانگێك زیاتره داواى راگرتنى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ین چونكه سه‌لامه‌تى خۆمان و كه‌سه نزیكه‌كانمان مه‌به‌سته ، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك گوێمان لێ نه‌گیراوه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى رۆژى شه‌ممه بریارمانداوه ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ران و خوێندكاران ناره‌زایى ده‌ربرین هه‌روه‌ها له هه‌ڵه‌بجه‌ش به هه‌مان شێوه‌یه چونكه به‌شى زۆرى خوێندكاره‌كان ئاماده‌ى تاقیكردنه‌وه نین .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى زانیاریمان هه‌یه ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و خوێندكار تووشى ڤایرۆسه‌كه بن ئه‌وه‌ش مه‌ترسى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر هه‌مووان .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت