كۆمه‌ڵه‌ى خوێندکارانی کوردستان ئه‌م كاره بۆ پەیمانگاكانى شارى سلێمانى ده‌كات
ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندکاران و مامۆستایانی پەیمانگا حكومییەكانی سەر به وەزارەتی پەروەردە (پەیمانگای پەروەردەی وەرزش ، پەیمانگای هونەرە جوانەكان، پەیمانگای كۆمپیوتەر) ده‌که‌ینه‌وه که کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان، به هاوکاری هه‌ڤاڵ (د. میران محه‌مه‌د) لێپرسراوی مه‌کته‌بی رێکخراوه دیموکراتیه‌کانی (ی.ن.ک) و هه‌ڤاڵ (ژینۆ محه‌مه‌د) لێپرسراوی بۆردی رێکخراوه جه‌ماوه‌رییه‌کانی (ی.ن.ک) و ده‌زگای مرۆیی مام، به مه‌به‌ستی پاراستنی خوێندکاران و مامۆستایان له ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19، پێداویستی خۆپارێزی (ده‌ستکێش و ده‌مامک) به‌سه‌ر خوێندکاران و مامۆستایان دابه‌ش ده‌کات، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌یه که خوێندکاران و مامۆستایان له رۆژانی تاقیکرنه‌وه‌کاندا پارێزراو بن و، هه‌روه‌ها بۆ دابینکردنی ئه‌م پێداویستیانه‌ش بارگرانی نه‌خه‌نه سه‌ر خۆیان و خێزانه‌کانیان.
هیوادارین خوێندکارانی کوردستان هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو و پارێزراو بن..
راگه‌یاندنی مه‌کته‌بی سکرتاریه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان