هەواڵ
حكومه‌ت گاڵته‌ى به داواكارى وه‌رزشكارێك دێت كه ده‌ڵێت له مردن نزیك ده‌بمه‌وه

دیار ره‌حمان، ئه‌تسێره‌ى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێرو هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه تووشى نه‌خۆشیه‌كى ده‌گمه‌ن بووه ، هانا بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌بات تاوه‌كو هاوكارى بن به‌ڵام تاوه‌كو ئێسته گوێ له داواكه‌ى نه‌گیراوه .
دیار ره‌حمان ده‌ڵێت ” رۆژ به رۆژ له مردن نزیك ده‌بمه‌وه ، چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كه‌م دۆزراوه‌ته‌وه ته‌نیا له وڵاتى ئه‌مه‌ریكایه‌و تاوه‌كو ئێستا ٥٠٠٠ نه‌خۆشى چاك كردۆته‌وه “.
ئه‌و یاریزانه پێشتر چه‌ندین جار داواى له به‌رپرسان و حكومه‌تى هه‌رێم كردووه بۆ هاوكارى چاره‌سه‌رى به‌ڵام داواكانى پشت گوێ خراوه.
دیار ئه‌مجاره په‌ناى بۆ حكومه‌ت بردووه تاوه‌كو هاوكارى دابینكردنى ڤیزاو گه‌شته‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكاى بكه‌ن به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌م ساته‌ش گوێى لێنه‌گیراوه .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت