هاوپۆلنه‌كراو
هاورێ دێرینه‌كانى شه‌هاب و تیپى وه‌رزشى شۆرش به‌ره‌نگارى ته‌مه‌ن ده‌بنه‌وه
ژماره‌یه‌ك یاریزانى دێرینى تۆپى پێ له شارى سلێمانى كه له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو تاوه‌كو نه‌وه‌ده‌كانیش له هه‌ره‌تى ته‌مه‌نیان یاریزان بوون ، وه‌ك نه‌ریتێكى نوێى وه‌رزش سه‌ربارى هه‌ڵكشنانى ته‌مه‌نیان له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك چوار جار یارى ئه‌نجامده‌ده‌ن .
هاورێ دێرینه‌كانى شه‌هاب و تیپى وه‌رزشى شۆرش كه له ٣٦ یاریزان پێكهاتوون و به‌سه‌ر ٤ گروپ دابه‌شكراون سه‌رجه‌میان یاریزانى به‌ته‌مه‌نن ، به‌ڵام ته‌مه‌ن رێگه‌ى لێ نه‌گرتوون و وه‌ك ئه‌وه‌ى بلێى هه‌ر لاون ، ئه‌وان له زۆربه‌ى شه‌وه‌كانى هه‌فته له یاریگه‌ى داخراو ده‌بیندرێن و گه‌ر تیپیش ئاماده‌بێت بۆ یاریگه‌ى گه‌وره ئاماده‌ن .
سپۆرت میدیا -سلێمانى