هەواڵ
عیماد محه‌مه‌د تووشى كۆرۆنا بوو
عیماد محه‌مه‌د؛ هێرشبه‌رى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و ته‌واوى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى تووشى كۆرۆنا بوون.
عیماد له رۆژانى رابردوو نیشانه‌كانى ڤایرۆسه‌كه‌ى تێدا ده‌ركه‌وتووه، پاش ئه‌نجامدانى پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌یه‌و ته‌واوى ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌شى تووشبوون .
به پێى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ، عیماد له ماڵه‌وه له ژێر رێنماییه‌كانى پزیشك خۆى كه‌ره‌نیتن كردووه .
عیماد محه‌مه‌د یه‌كێكه له ئه‌ستێره‌كانى پێشووى تۆپى پێى عێراق و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى عێراقه .
سپۆرت میدیا