په‌یامێكى توند له جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆزه‌وه
جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز هه‌ڵوێستى كۆتایى له‌باره‌ى چاره‌نووسى خولى نایابى تۆپى پێى كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت و هۆشدارى توندى گۆرانكارى ده‌دات .
ماوه‌ى چوار مانگه خولى نایابى تۆپى پێى یانه نایابه‌كانى كوردستان وه‌ستاوه‌و یه‌كێتییه‌كه به پاساوى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناو هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى نه‌شته‌گه‌رى بۆ سه‌رۆكى یه‌كێتییه‌كه‌ى ته‌نیا بۆ یه‌كجاریش كۆنه‌بۆته‌وه و ئه‌گه‌ر له كاتێكدا سه‌رۆكیش قاچى شكاوه خۆ یه‌كێتییه‌كه قاچى نه‌شكاوه‌و نه‌شته‌گه‌رى بۆ نه‌كراوه .
هێرش كه‌مال؛ جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند ؛ له‌گه‌ڵ هیواى سه‌لامه‌تى بۆ سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان و هاوكات ده‌ربرینى پاڵپشتى و هاوكارى بۆ چاكبوونه‌وه‌یان به‌ڵام داواكارین چاره‌نووسى خوله‌كه یه‌كلابكرێته‌وه‌و چیتر به‌م شێوازه یانه‌كان و یاریزانان له چاوه‌ڕوانى نه‌هێڵنه‌وه .
هێرش كه‌مال وتیشى ، ته‌واوى خوله‌كان له جیهان به عێراقیشه‌وه بریارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان داوه بۆ چاره‌نووسى خوله‌كان ئێمه ئه‌وه به پاساو نازانین ئه‌وان تۆپه‌كه بخه‌نه یاریگاى یانه‌كانه‌وه به‌ڵكو ده‌بێت خۆیان بریارى یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن ، چونكه له كوێى دنیا هه‌بووه یانه‌كان بریار بده‌ن ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بێت ئێمه هه‌مووان كۆده‌بینه‌وه‌و بریار ده‌ده‌ین و له‌و كاته‌ش یه‌كێتییه‌كه وه‌ك وایه نه‌بێت و هیچ رۆلێكى نه‌مابێت .
هێرش كه‌مال هۆشدارى توندى دا‌و ده‌ڵێت ؛ ئێمه مۆڵه‌تى تاوه‌كو ٢٠ -٧-٢٠٢٠ ده‌ده‌ین به یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان ئه‌گه‌ر بریاریان پێ نادرێت پێوێسته بیر له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بكه‌ن یاخود ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت ئێمه له رێگه‌ى بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستانه‌وه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى وه‌ك حزب هه‌مان ته‌واوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى له‌سه‌ر زۆنى سه‌وز حسابن ده‌ستیان پێ له‌كارده‌كێشینه‌وه له پۆسته‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه .
ماوه‌یه‌كه به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى خولى عێراقیش چه‌ندین یاریزانانى یانه‌كانى كوردستان له لایه‌ن یانه‌كانى عێراقه‌وه داواكراون به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى هیچ ئاسۆیه‌ك له خولى نایابى كوردستان ناتوانن هیچ بریارێك بده‌ن و یانه‌كانیش ده‌سته‌وه‌ستان له بریارى رۆیشتن یان مانه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانانه ماونه‌ته‌وه .
سپۆرت میدیا- تایبه‌ت