هەواڵ
ریال مه‌درید پاڵه‌وانى ئیسپانیایه
یانه‌ى ریاڵ مەدرید بۆ جاری 34 هەمیین له مێژوودا بووە پاڵەوانی لالیگای ئیسپانیا.
ریال پێش گه‌ڕى كۆتایى خوله‌كه ته‌نیا بردنه‌وه‌ى پێویست بوو ، ئه‌وه‌ش وایكرد له یاریگاى خۆى ٢-١ له ڤیاریال بباته‌وه‌و ببێته پاڵه‌وانى خوله‌كه بۆ جارى ٣٤ له مێژوودا .
هه‌رچى به‌رشه‌لۆنه‌ى ركابه‌رى ریالیش بوو ئه‌مشه‌و ٢-١ به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا تووشى شكست هات و ئه‌م وه‌رزه له پله‌ى دووه‌م مایه‌وه پێش گه‌ڕێك ٧ خاڵ جیاوازیانه .
سپۆرت میدیا