یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10/10/2020 به ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى و تیروپشكى خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2020/2021 به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى یانه‌كان ئه‌نجامدرا، بڕیاردرا خوله‌كه به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه به‌رێوه بچێت:
• یارییه‌كان به شێوازى خول به یه‌ك قۆناغ و به دوو گرووپ ئه‌نجام بدرێت.
• گرووپى یه‌كه‌م پێك دێن له‌م یانانه: (پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، رزگارى، سیروانى نوێ، ده‌ربه‌ندیخان، ئاشتى، سلێمانى، خاك و شۆریجه).
• گرووپى دووه‌م پێك دێن له‌م یانانه: (هه‌ولێر، زاخۆ، پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر، برایه‌تى، دهۆك، هه‌ندرێن، گاره، بروسك و ئارارات).
• له هه‌ر گرووپێك دوو یانه بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كان داده‌به‌زن.
• له هه‌ر گرووپێك دوو یانه سه‌رده‌كه‌ون بۆ قۆناغى كۆتایی.
• یارییه‌كانى قۆناغى كۆتایی به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى یانه سه‌ركه‌وتووه‌كان له كاتى خۆى بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
• یه‌ك یاریزانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، كه دانیشتووى شوێنى جوگرافى یانه‌كه بێت ده‌توانێ یارى بكات، به مه‌رجێك عێراقى بێت.