زۆرن ئه‌و كوردانه‌ى كه له وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌ژین و بۆ بژێوى ژیانیان هه‌ریه‌كه‌و پیشهیهكیان هه‌ڵبژاردووه.
یه‌كێك له‌و كوردانه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له وڵاتى به‌ریتانیاو له شارى مانچێسته‌ر ژیان بهسهردهبان كارى سه‌رتاشى ده‌كات ناوى هاوكار وه‌ستا مهحموودو دانیشتووى پێشووى چوارقوڕنه‌یه .
هاوكار ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه سهرتاشێكى دیارى شارى مانچێستهرهو چه‌ندین كه‌سایه‌تى سه‌ردانى ده‌كه‌ن ، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه له رۆژانى رابردوو سه‌رى لاى هاوكار تاشیووه ، فیل فۆدینى یاریزانى مانچێسته‌ر سیتیه .
فیڵ له په‌یامێكى ڤیدیۆیش كه له‌كاتى سه‌رتاشینى ده‌ینێرێت ده‌ڵێت ” بژى كوردستان “.
سپۆرت میدیا