هه‌ولێر نازناوی خولی تۆپی باله‌ی بژارده‌ی یانه‌كانی كوردستانی به‌ده‌ست هێنا
به پاله‌وانی بوونی هه‌ولێر كۆتایی به یارییه‌كانی خولی تۆپی باله‌ی بژارده‌ی یانه‌كانی كوردستان هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی3ی2023″ به‌ئاماده‌بوونی موئه‌یه‌د مه‌غدید جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و د. ئاڵان قادر ره‌سول ئه‌مینداری گشتی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی و د. سەرهەنگ عەبدوڵخاڵق بەرپرسی پەیوەندییەکان و سه‌رۆك و به‌رپرسانی دیكه له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان و وه‌رزشوانان ” به به‌رێوه‌چوونی دوو یاری كۆتایی به خولی تۆپی باله‌ی بژارده‌ی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان هات.
له‌یاری یه‌كه‌مدا كه له‌سه‌ر ئه‌نجامی به‌ده‌ست هێنانی پله‌ی سێیه‌م به‌رێوه‌چوو” هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌كاد و هه‌ڵه‌بجه رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه ” له‌سه‌ره‌نجام هەڵەبجە براوه‌ی یارییه‌كه بوو به‌ئه‌نجامی سێ گێم به‌رامبه‌ر به گێمێك” به‌م شێوه‌یه‌ش هەڵەبجە پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا و ئەکادیش پلەی چوارەم.
له‌یاری دووه‌م و كۆتا یاری كه هه‌ولێر پێشتر ئه‌نجامی خوله‌كه‌ی یه‌كلا كردبووه‌وه و توانی سه‌ركه‌وتوبێت به‌ئه‌نجامی سێ گێمی بێ به‌رامبه‌ر” به‌م شێوه‌یه هه‌ولێر پله‌ی یه‌كه‌م و نازناوی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و شۆریجه‌ش پله‌ی دووه‌می ده‌سته‌به‌ركرد.
له‌كۆتایشدا له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك و ئه‌مینداری گشتی و بەرپرسی پەیوەندییەکان و به‌رپرسانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی باله‌ی كوردستان جام و میدالیای پاله‌وانێتیه‌كه به‌خشرا به پاله‌وانانی خول.
كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی و به‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان