كه‌یوان محه‌مه‌د؛ یاریزانه رووخۆشه‌كه‌ى كوردستان

یه‌كێكه له یاریزانه رووخۆش و ده‌م به خه‌نده‌كانى تۆپى پێ و هاوڕێكانى ده‌ڵێن زۆر به كه‌مى كه‌یوان ده‌بینن بێتاقه‌ت بێت و له جموو جوڵ نه‌كه‌وێت ، ستایلێكى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه‌و ده‌شلێت ، قه‌ت ره‌شبین نیم له وه‌رزشكردن
كه‌یوان محه‌مه‌د حه‌مه ره‌شید له ساڵى ١٩٩٢ له ناحیه‌ى شۆرشى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له دایبكووه‌و سه‌ره‌تاى یاریكردنى له تیپى میللى هیوا له ناحیه‌ى شۆرش ساڵى ٢٠٠٤ بووه ، دواتر له ساڵى ٢٠٠٩ وه‌ك یه‌كه‌م وێستگه‌ى یاریكردنى له یانه‌كان روو له لاوانى پێشمه‌رگه ده‌كات و تاوه‌كو ساڵى ٢٠١٢ له لاوان و پێشكه‌وتووانى یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى ده‌بێت و هه‌ر له‌و ساڵانه‌ش له‌گه‌ڵ لاوانى هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى ده‌بنه پاڵه‌وانى لاوانى پارێزگاكان .
ساڵى ٢٠١٣ كوڕه چه‌مچه‌ماڵیه‌كه روو له یانه‌ى هه‌ڵۆ ده‌كات دوو وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه نایابه‌كه ده‌بێت و پاشان نیو وه‌رزیش هاوكارى شێروانه‌ى كه‌لار ده‌بێت .
به‌هۆى ئاستبه‌رزییه‌وه ساڵى ٢٠١٦ یانه‌ى نه‌ورۆز كه‌یوان په‌ڵكێشى ریزه‌كانیان ده‌كه‌ن و بۆ سێ وه‌رز كه‌یوان به‌رگرى له درێسى سوورپۆشه‌كان ده‌كات و وه‌ك ده‌ڵێت یه‌كێك له‌و ساڵانه‌ى دكتۆر یاسین مه‌ناف له نه‌ورۆز راهێنه‌رى بووه به باشترین وه‌رزه‌كانى یاریكردنى داده‌نێت .
وه‌رزى رابردوو جارێكى تر كه‌یوان ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ڵۆو ده‌بێته فریاد ره‌سى یانه‌كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان له پله‌یه‌كه‌وه بۆ نایاب و بۆیه به‌لێنى داوه له داهاتووش له‌و یانه‌یه بمێنێته‌وه .
كه‌یوان خاسیه‌تێكى دیارى هه‌یه كه هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه‌ى هه‌یه‌و به كوڕه قسه خۆشه‌كه‌ى نێو یاریزانان ناسراوه ، ئه‌و ده‌ڵێت حه‌مكه‌ى یاریزانى نه‌ورۆز زۆر به سوبعه‌ته‌كانم توڕه ده‌بێت ، به‌ڵام زۆر یاریزانیش هه‌ن سوبعه‌ت و قسه‌ى خۆمان هه‌یه له‌وانه‌ش كه‌یفى گۆڵپارێزى هه‌ڵۆ كه رۆژ نییه ته‌له‌فۆنم بۆ نه‌كات و ئاسۆ رۆسته‌مى یاریزانى نه‌ورۆزیش بۆ سوبعه‌ت حلى نییه‌و نێوانمان زۆر خۆشه .
كه‌یوان ده‌ڵێت ، وه‌رزشى ئێستاى كوردستان ئێستا له خراپترین كاتدایه ، هه‌ندێك هۆكاریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌مساردى له یاریزان و یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان خه‌مى یاریزانانى نییه به‌ڵام وه‌ك خۆم گه‌شبینم و ده‌زانم رۆژێك دێت پشت به‌خوا ئه‌م دۆخه چاك ده‌بێت .
كه‌یوان ستایلێكى تایبه‌تى قژى هه‌یه ئه‌و ده‌ڵێت ماوه‌ى پێنج ساڵه هه‌ر ئه‌و ستایله‌یه‌و جار جار كورتم كردۆته‌وه به‌س نه‌مبڕیوه .
سپۆرت میدیا – دیدارى تایبه‌ت