هەواڵ
شیروانى پاڵه‌وان رووى له هه‌ولێر كرد
به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى، شیروان كوردستان؛ یاریزانى یانه‌ى نه‌ورۆز پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان بۆ خولى عێراق رووى له یانه‌ى هه‌ولێر كرد.
شیروان له لێدوانێكى تایبه‌ت به سپۆرت میدیاى راگه‌یاند؛ هه‌موو دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر كۆتایهاتووه‌و به ره‌سمى گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵى خوله‌كه یارییان بۆ بكه‌م .
شیروان یه‌كێكه له ئه‌ستێره دیاره‌كانى كوردستان و وه‌رزى ئه‌مساڵیش ئاستێكى به‌رزى له‌گه‌ڵ نه‌ورۆزى پاڵه‌وانى كوردستان پێشكه‌ش كرد .