هاوپۆلنه‌كراوهەواڵ
دكتۆر دیار وەك سەرۆكی بەشی الجمعیة العراقیة الریاضیە العلمیة دەستنیشان دەكرێت
پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. دیار محەمەد سدیق راگری كۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سلێمانی بەرەسمی بە سەرۆكی بەشی (الجمعیة العراقیة الریاضیە العلمیة ) هەرێمی كوردستان دەستنیشان كرا.
كۆمه‌ڵه‌كه كە سەربە كۆمەڵەی وەرزشكارانی زانستی عیراقییە سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقە، بەو پێیەش دەسەڵاتی ئەوەی پێدراوە، لقی تایبەت بەزانستە وەرزشییە جۆراو جۆرەكان لەهەرێمی كوردستان بكاتەوە.
دكتۆر دیار له لێدوانێكى تایبه‌ت به سپۆرت میدیا رایگه‌یاند، ئه‌م پۆسته گرنگى و بایه‌خى گه‌وره‌ى هه‌یه به تایبه‌ت بۆ كوردستان تاوه‌كو بتوانین به شێوه‌یه‌كى زانستى فراوان به سوود گه‌یاندن له ئه‌زموونى ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ش خزمه‌ت بگه‌ینین .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت
ئەمەش دەقی فەرمانەكەیە: