چالاكی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی خۆى ئاماده ده‌كات
به مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ وه‌رزى نوێى خوێندن و به‌رێوه‌بردنى چالاكیه وه‌رزشیه‌كان ، به‌شى زۆرى بەرێوەبەرێتی چالاكی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه .
توانا ئه‌نوه‌ر كه‌مال، به‌رێوه‌به‌رى بەرێوەبەرێتی چالاكی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی رایگه‌یاند، به شێوه‌یه‌كى مۆدێرن هه‌ستاون به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هۆڵى سیمینارى به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كه كه ده‌توانرێت زیاتر له ١٧٠ كه‌س له‌و هۆڵه كۆببنه‌وه‌و كۆر‌و سیمینارى تێدا ببه‌ستن .
هاوكات به هاوكارى نوسینگەی وەرزشی هاوسەرۆک (شێخ لاهور) بە بڕی دوو ملیۆن دینار هاوکاری کردین بۆ تێکەڵەکردنی بەشێکی به‌رێوه‌به‌ریه‌تیه‌كه بە مەبەستی گونجاندنی بۆ چالاکی چادرگەو دیدەوانی کە چیتر خوێندنگا و قوتابخانەکانی سلێمانی پێویستیان بە شوێنی تر نابێت لەداهاتوودا و بەڕێوەبەڕێتی بەهەموو پێویستیەکانەوە چالاکیەکان لەناوخۆى بەڕێوەبەرێتی بەڕێوەدەچێت.
وتیشى سوپاسى ڕێکخراوی ژیما ده‌كه‌ین کە هاوکاری کردووین بۆ جوانکردنی ژینگەی بەڕێوەبەرێتیمان، هاوكات چه‌ند لایه‌نێكى كه‌ش هاوكاربوون بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه .
سپۆرت میدیا -سلێمانى