سبه‌ى چى رووده‌دات له سلێمانى
بریاره سبه‌ى له شارى سلێمانى چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ستیارو گرنگ به‌رێوه‌بچێت له شارى سلێمانى سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌و بریارانه‌ى له یه‌كێتیى تۆپى پێى كوردستان دروست بووه .
به پێى زانیارییه‌كانى سپۆرت میدیا ، تەواوی یانە بەشدارەکانی خولی نایاب سنوری سلێمانی بێجگە ( سیروانی نوێ ) لە سلێمانی کۆدەبنەوەو بڕیاری توند‌و چاوەڕواننەکراو دەدرێت ، لیژنەی ئۆڵۆمپی لە سلێمانی قسەی دەبێت و لیستی سەوزی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانیش كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ده‌به‌ستێت .
زانیارییه‌كانى سپۆرت میدیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن سازش نه‌كردنى یانه‌كان له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى پێشوترو بریاره‌كان كۆتایهاتووه‌و بریاره‌كانى سبه‌یش كۆتایى ده‌بێت .
یانه‌كانى نه‌ورۆزو برایه‌تى و شێروانه‌و ده‌ربه‌ندیخان ، ئه‌مرۆ به‌شدارى كۆبوونه‌كانى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستانیان نه‌كرد كه به به‌شدارى نۆ یانه بریارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خولى نایابى كوردستانیان دا.
تایبه‌ت -سپۆرت میدیا