گه‌وره‌ترین خه‌ڵات له هاوسه‌رۆكى یه‌كێتییه‌وه بۆ كۆتایى خولى مام

بریاره رۆژى دووشه‌ممه ، یارى كۆتایى خولى مام بۆ هه‌ڵبژارده‌كان به‌رێوه‌بچێت و نووسینگه‌ى وه‌رزشى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستانیش خه‌ڵاتى گه‌وره بۆ سه‌ركه‌وتووان دابین ده‌كات .
سۆران مه‌جید، رێكخه‌رى خولى مام له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، خولى مام بۆ هه‌ڵبژارده‌كان به سه‌ركه‌وتووى گه‌یشته وێستگه‌ى كۆتایى و بریاره له رۆژى دووشه‌ممه یارى كۆتایى له نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى گه‌رمیان و سه‌یدسادق له یاریگاى شاهۆ حه‌مه فه‌ره‌ج له هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید به‌رێوه‌بچێت.
سۆران وتیشى ، خوله‌كه به چاودێرى بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان و سپۆنسه‌رى دارایى نووسینگه‌ى وه‌رزشى به‌رێز شێخ لاهور شێخ جه‌نگى بوو ، بۆ پالپشتى خوله‌كه‌ش به‌رپرسى نووسینگه‌ى وه‌رزشى بریاریدرا خه‌ڵاتى یاری كۆتایش دابین بكات به جۆرێك پله‌ى یه‌كه‌م ١٠٠٠ دۆلار‌و پله‌ى دووه‌م ٥٠٠ دۆلار‌و هه‌روه‌ها باشترینه‌كانیش خه‌ڵاتى دارایى تایبه‌تیان پێ ده‌درێت .
وه‌رزش -تایبه‌ت