هەواڵ
رێكخستن و یه‌كخستنى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان تاوتوێ كرا
له هۆڵى هۆتێل مهم و زین له شارى سلێمانى، سیمینارى رێكخستن و یه‌كخستنى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان كه له لایه‌ن ناوبژیوانى نێوده‌وڵه‌تى و مامۆستاى زانكۆ ،هاوكار سالار رێكخرابوو به‌رێوه‌چوو .
له سیمیناره‌كه كه چه‌ندین وه‌رزشكارو كه‌سایه‌تى به‌شداربوون ، تاوتوێى كێشه‌كانى ئێستاى وه‌رزش له كوردستان به تایبه‌ت تۆپى پێ كرا .
بریاریشه هه‌مان سیمینار له رۆژانى داهاتوو له شاره‌كانى تر‌ى كوردستان به‌رێوه‌بچێت .
به‌شى وه‌رزش -سلێمانى