كتێبخانه‌ى وه‌رزشىهەواڵهەواڵی نێوخۆیی

وەرزشی مەلەوانی و یارییە ئاویەکان بڵاوکرایەوە

بە سپۆنسەری سپۆرت میدیا

 

ئەمڕۆ 19\6\2023 ‌ سه‌عات 4:00ـى پاشنیوه‌رۆ له‌ هۆڵى خاكى شارى سلێمانى بە ئامادەبوونی میوانێکی زۆرو بە سپۆنسەری میدیایی، سپۆرت میدیا بۆ بڵاوکراوەی رۆژنامەوانی و وەرزشی مه‌راسیمى ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ بۆ كتێبی «وەرزشی مەلەوانی و یاریە ئاویەکان » کرا


به‌ زمانێكى ره‌وانى كوردى و پاش چه‌ندین ساڵ له‌ ماندبوون و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى زانستى و ئه‌كادیمی وه‌رزشى ، كتێبی ( وه‌رزشى مه‌له‌وانى و یاریه‌ ئاویه‌كان) بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .
نووسه‌رى كتێبه‌كه‌ رازاو عه‌بدولره‌حمان عومه‌ره‌، له‌كتێبێكى 100 لاپه‌ڕه‌ى قه‌باره‌ مام ناوه‌ند شیكارى و ته‌واوى زانیارییه‌كانى ئه‌و یارییه‌ى به‌ شێوه‌یه‌كى فراوان باس كردووه‌ ، هه‌ر له‌ پێناسه‌ى وه‌رزشى مه‌له‌وانى و تاوه‌كو ته‌واوى جۆره‌كانى مه‌له‌كردن و په‌نابردنه‌ ئه‌و یارییه‌ بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌كان و فێركارى چۆنێتى ته‌واوى مه‌له‌وانى و یارییه‌ ئاوییه‌كانى تێدا رونكردۆته‌وه‌ ‌ .

.
نووسه‌رى ئه‌و كتێبه‌ كه‌ خۆى ئه‌زموونى له‌ نیو سه‌ده‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌و یارییه‌و وه‌رزشه‌ به‌رفراوانه‌ ، به‌ هه‌ستكردن به‌ نه‌بوونى سه‌رچاوه‌ى زانستى له‌ كتێبخانه‌و هاوكات پرۆگرامى خوێندنى زانكۆو په‌یمانگاكان بۆ ئه‌و وانه‌یه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ ئاماده‌كردنى ئه‌و كتێبه‌و بۆ نووسینه‌كانیش پشتى به‌ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى زانستى بیانى به‌ستووه‌ .

رازاو عه‌بدولره‌حمان، وه‌رزشكارى دێرینى كوردستان و عێراقه‌، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره‌ له‌ بوارى وه‌رزشى له‌ وڵاتى هۆڵه‌نداو مامۆستاى زانكۆو هاوكات ئه‌ندامى بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان و سه‌رۆكى پێشووى یه‌كێتیی مه‌له‌وانى كوردستانه

 

 

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button