ڕاپۆرتهەواڵ

تۆپی سەرمێزی سلێمانی گەورەی گروپی باکور و کوردستانە

تیمی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی سلێمانی تەواوی یارییەکانی لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراقدا بەسەرکەوتن کۆتایی پێھێنا.

لەھۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یارییەکانی گروپی (کوردستان+باکور) لەقۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق ئەنجامدرا.

یارییەکان بەبەشداری یانەکانی (سلێمانی،پێشمەرگەی سلێمانی، ئاشتی، ھەڵەبجە، دەربەندیخان، کۆیە، برایەتی، ئەکاد، دھۆک، نەوتی باکور) لەرۆژانی (٣-٤-٥/٩/٢٠٢٠) بەرێوەچوو.

تیمی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی سلێمانی کەھەڵگری ژمارەی پێوانەییە لەدەستەبەرکردنی نازناوی خولی یانەکانی عێراقدا، بەسێ یاریزانی ئاست بەرز (حسێن عومەر، عومەر ئەیاد، ئەنوەر موئەییەد) رکابەرییەکانی خولەکەی دەستپێکرد.

ئەیوب عەزیز سەرپەرشتیاری تیمی تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی رایگەیاند سێ لەباشترین یاریزانەکانی عێراق درێسی یانەکەیان دەپۆشن، ئامانجیشیان دەستەبەرکردنی نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی عێراق و چوونەوە سەرسەکۆو گەڕانەوەیە بۆ ھەرەمی ریزبەندی خولەکە.

لای خۆشیەوە ھەردە رەوف بارام سەرۆکی یەکێتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق رایگەیاند یەکێتییەکەیان یەکەمین یەکێتییە لەسەر ئاستی عێراق کە رێکخستنی خولەکانی دەستپێکردووەتەوە.

راشیگەیاند لەکاتی بەرێوەچوونی یارییەکانی خولەکەدا یەکێتییەکەیان تەواوی رێنماییە تەندروستییەکانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای جێبەجێکردووە.
حسێن عومەر کە چەندین ساڵە ژمارەیەکی قورسەو بەئاستە بەرزەکەی بەناوبانگە پێی وایە بەھۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاستی یارییەکانی وەرزی ئەمساڵ بەراورد بەساڵانی رابردوو بەھێز نییە، بەڵام پێشبینی دەکات بۆ قۆناغی دووەمی خولەکەو چڕبوونەوەی رکابەرییەکان و بەھێزی تیمە رکابەرەکان ئاستی خولەکە بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆوە ببینێت.

بڕیارە رۆژی ١٧ی مانگ یارییەکانی گروپی ناوەراست و باشور بەڕێوەبچێت و دواتریش شاری سلێمانی ئامێز بۆ قۆناغی دووەم و کۆتایی خولەکە بکاتەوە، کە بڕیارە پێنج یانەی گروپی (کوردستان+ باکور) و ( پێنج یانەی گروپی (ناوەڕاست و باشور) بەشداری تێدا بکەن.
یانەی سلێمانی لەقۆناغی یەکەمی خولەکەدا نۆ یاریی ئەنجامدا و ھەر نۆ یارییەکەشی بەسەرکەوتن و لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردەوە.

سلێمانی × کۆیە ٣-٠
سلێمانی × دەربەندیخان ٣-٠
سلێمانی × نەوتی باکور ٣-١
سلێمانی × ھەڵەبجە ٣-٠
سلێمانی × دھۆک ٣-٠
سلێمانی × ئەکاد ٣-٠
سلێمانی × ئاشتی ٣-٠
سلێمانی × پێشمەرگەی سلێمانی ٣-٠
سلێمانی × برایەتی ٣-٢.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button