تۆپی دەستهاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆیییاریەکانی تر

‎گۆڵپارێزه‌ كورده‌كه‌ بەشداری پالەوانێتیی ئاسیاو پاڵاوتنی جامی جیهان دەکات

به‌شدارى چه‌ند پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه‌ى كردووه‌

‎به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق ، شیروان حه‌مه‌ مه‌حمودى گۆڵپارێزى كوردى بانگهێشتى كه‌مپه‌كه‌ى شارى بەغداد به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ به‌شداریكردن له‌ پاڵه‌وانێتى ئاسیا کە هاوکات پاڵاوتنی کیشوەرەکەشە بۆ سەرکەوتن بۆ جامی جیهانی.

‎ شیروان، پێشتر گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى ده‌ستى عێراق بووه‌، به‌شدارى پاڵه‌وانێتى وڵاتانى عه‌ره‌ب و پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى ٢٠٠٩- و ٢٠١٣ و جامى ئاسیاى كردووه‌و به‌هۆى ئاستبه‌رزییه‌وه‌

‎گۆڵپارێزى چه‌ندین یانه‌ى دیاریش بووه‌ له‌ عێراق و به‌شدارى چه‌ند پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه‌ى كردووه‌ له‌وانه‌ پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى ئاسیا له‌گه‌ڵ یانه‌ى سلێمانى و جه‌یش و نه‌فتى وه‌سه‌ت و كه‌رخیش.

تایبەت

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button