رێكتى كچانى پێشمه‌رگه به‌هێزتر ده‌بێت

تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئاماده‌كاری چڕ ده‌كات بۆ به‌شداری له خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق كه بڕیاره له به‌رواری 30ی ئه‌یلولی 2020 و له شاری سلێمانی یارییه‌كانی ده‌ست پێبكات.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌شی دا ، تیپه‌كه بۆ به‌هێزتر بوونی پێكهاته‌كه‌ی كیژه یاریزانی به ئاست و به توانا ( ئه‌سما عه‌لی خێرالله )ی هێنایه ڕیزه‌كانی .
سه‌باره‌ت به بانگێشتكردنی ئه‌و كیژه یاریزانه بۆ نێو پێكهاته‌ی یانه‌كه به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كه رایگه‌یاند، تیپه‌كه‌مان هه‌رده‌م به ئاست بووه و ده‌مانه‌وێت یه‌كێك بین له تیپه به‌هێزه‌كان بۆ كێبڕكێی ئه‌نجام و نازناو له‌م وه‌رزه ، هه‌روه‌ك به‌ڵێن ئاماژه‌ی پێدا كه كیژه یاریزان ئه‌سما یه‌كێكه له یاریزانه به ئاسته‌كانی گۆڕه‌پانی یارییه‌كه كه زۆرێك له یانه‌كانی عێراق چاویان له‌سه‌ری بووه تا پێكهاته‌ی تیپه‌كانیانی پێ به‌هێز بكه‌ن به‌ڵام ئه‌م كیژه به توانایه خۆی پێی خۆش بووه كه په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌ی ئێمه بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیپێكی نمونه‌یی و ئاست به‌رزین له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق .
حه‌یده‌ری ڕاهێنه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌رده‌وام ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن تا واده‌ی ده‌ستپێكی خوله‌كه تا بتوانن له‌م وه‌رزه نازناو بۆ یانه‌كه‌یان یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌ده‌ست بهێنن .
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بریتین له ( ئه‌سما عه‌لی خێرالله ، مینا حه‌سه‌ن عومه‌ر ، ئه‌ژین عه‌لی مه‌حمود ، ئه‌وین عه‌لی مه‌حمود ) .
وه‌رزش -سلێمانى