یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2020/9/27 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:
1- بڕیاردرا به ده‌ستپێكردنى چالاكییه‌كانى یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزى 2020/2021 به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
• خولى نایابى كوردستان ـ رۆژى پێنجشه‌ممه 2020/11/26.
• خولى پله‌یه‌كى كوردستان ـ رۆژى دووشه‌ممه 2020/11/30
• خولى نایابى فوتساڵى كچانى كوردستان ـ رۆژى هه‌ینى 2020/11/13
• خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان ـ رۆژى هه‌ینى 2020/11/27
• سه‌رجه‌م خول و چالاكییه‌كانى تر له كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتوو بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
2- داوا له نوێنه‌رانى یانه نایابه‌كانى فوتساڵى كچانى كوردستان و ئه‌و یانه‌یه‌ى ئاره‌زووى به‌شدارى كردنى له‌م خوله‌دا هه‌یه ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 2020/10/3 له كاتژمێر 11:00 ـى پێشنیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن، مه‌رجه یانه‌كان نووسراوى فه‌رمى به‌شداربوونى یانه‌كه‌یان پێ بێت.
3- داوا له نوێنه‌رانى هه‌ردوو یانه‌ى (هه‌ڵۆ و چه‌مچه‌ماڵ) ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 2020/10/3 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
4- داوا له نوێنه‌رانى یانه پله‌نایابه‌كانى كوردستان و نوێنه‌رانى یانه پله‌نایابه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان ده‌كه‌ین، رۆژى شه‌ممه 2020/10/10 له كاتژمێر 11:00 ـى پێشنیوه‌ڕۆ له هۆتێل كوارتز له هه‌ولێر ئاماده‌بن، مه‌رجه یانه‌كان نووسراوى فه‌رمى به‌شداربوونى یانه‌كه‌یان پێ بێت.
5- به هۆى بارودۆخى ته‌ندروستى و په‌تاى ڤایرۆسى كۆڕۆنا (كۆڤید 19) و، لەسەر دواى سەرجەم لایەنە پەیوەندارە وەرزشییەکانی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بە بڕیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بۆ وه‌رزى 2020/2019 وه‌ستا، بڕیاردرا به:
أ- پێداچوونه‌وه به هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له رێكه‌وتى 2020/7/25 و 2020/8/25 به له‌به‌رچاو گرتنى كۆمه‌ڵێك پاسا و هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تایبه‌ت به‌م كێشه‌یه.
ب- كۆتایی هێنان به خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى 2020/2019 و په‌سه‌ند كردنى ریزبه‌ندى یانه‌كان له (1 تا 13) له‌و كاته‌ى، كه خوله‌كه‌ى تێدا وه‌ستا و، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان خه‌ڵات به‌سه‌ر هیچ یانه‌یه‌ك دابه‌ش ناكات و هیچ یانه‌یه‌كیش بۆ ریزى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان دانابه‌زێت به یانه‌ى (ئارارات) ـیشه‌وه، كه به‌شدارى خوله‌كه‌ى نه‌كردبوو.
6- هیچ كه‌سێكى حیزبى بۆى نییه به‌شدارى له مه‌ڕاسیمه‌كانى دابه‌شكردنى خه‌لاته‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بكات.