ئه‌مرۆ به‌ردى بناغه‌ى یاریگایه‌كى مۆدێرن له سلێمانى داده‌نرێت
بریاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له مه‌راسیمێكى شایسته‌دا ، به‌ردى بناغه‌ى یاریگاى نوێییه‌كه‌ى یاریگاى یانه‌ى وه‌رزشى نه‌ورۆز له شارى سلێمانى دابنرێت .
یاریگاكه له‌سه‌ره‌تاى هاتنه ناوه‌وه بۆ شارى سلێمانى و ده‌كه‌وێته پشت بیناى ماجدى مۆڵ و به نوێترین شێوازى ئه‌ندازیارى سه‌رده‌م دروست ده‌كرێت و له‌سه‌ر دیزاینى یاریگه‌كانى وڵاتى ئینگلته‌را بونیاد ده‌نرێت .
یاریگاكه زیاتر له ١٢ هه‌زار كورسى ده‌گرێت و سه‌رجه‌م پێوه‌ره جیهانی و نێوده‌ڵه‌تیه‌كانیش ره‌چاو كراوه‌و بریاره له ماوه‌ى كه‌متر له دووساڵ كۆتایى به كاركردن تێیدا بهێنرێت .
یانه‌ى نه‌ورۆز كه ئێستا دیارترین یانه‌ى شارى سلێمانى و كوردستانه له وه‌رزى ئه‌مساڵه‌وه به‌شدار ده‌بێت له خولى پله‌یه‌كى عێراق و جامى عێراق و خولى نایابى كوردستان و خاوه‌نى هانده‌رێكى زۆره‌و له ئێستاشدا یارییه‌كانى له یاریگاى زانكۆ ئه‌نجامده‌دات بۆیه چه‌ندین ساڵه به‌رپرسانى ئه‌م یانه‌یه به تاسه‌وه بوون یاریگایه‌كى مۆدێرنه له شاره‌كه بونیاد بنێن كه شایسته‌ى ئه‌و جه‌ماوه‌ره بێت پاش چه‌ندین هه‌وڵ و ماندوو بوون به تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنى رێكاره یاساییه‌كان كه له لایه‌ن جێگرى سه‌رۆكى یانه‌وه جێبه‌جێكراو ئه‌مرۆش ئه‌و به‌رده داده‌نرێت .
یاریگاكه له چه‌ند ده‌رگایه‌ك پێكهاتووه بۆ چوونه ژووره‌وه به تایبه‌ت ده‌رگاى هانده‌ران له چه‌ند ئاراسته‌یه‌كه‌وه ده‌رگاى میوانانى تایبه‌ت و شوێنى تایبه‌ت به میدیاكان.
به‌ده‌ر له بونیاد نانى یاریگه‌كه له ماوه‌ى ئه‌م دوو ساڵى كاركردنه‌ش چه‌ندین ده‌ستى كار له‌و یاریگایه هه‌لى كاركردنیان بۆ ده‌ره‌خسێت و پێشبینى ده‌كرێت ببێته ده‌رگایه‌كى گه‌وره‌ى نووێبوونه‌وه‌ى وه‌رزشیش له شاره حه‌یاته‌كه .
وه‌رزش -تایبه‌ت