هاوپۆلنه‌كراو
پاڵه‌وانێیه‌تی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان پاڵه‌وانێیه‌تی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان له‌شاری دهۆك سبه‌ی پێنجشه‌ممه 6 ى 10 ى 2022 كاتژمێر 10 ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات له‌هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك تا ڕۆژی 8 ى 10 ى 2022 به‌رده‌وام ده‌بێت.
پاڵه‌وانێیه‌تی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان، بێچووه شێران، خونچه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی كوڕان و كچان دێته ئه‌نجامدان.
به‌رێوه‌چوونی كاروچاڵاكی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كان له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێرچاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه به‌پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان