كه‌مپه‌كه‌ى قوه‌جه‌ویه له سلێمانى هه‌ڵوه‌شاییه‌وه
له‌سه‌ر داواى به‌رپرسانى شارى سلێمانى ، كه‌مپى مه‌شق و ئاماده‌كارى تیپى تۆپى پێى یانه‌ى قوه‌جه‌ویه له شارى سلێمانى هه‌ڵوه‌شاییه‌وه كه بریاربوو سبه‌ى شه‌ممه ده‌ستپێبكات .
له لێدوانێكى تایبه‌ت به PUKmedia سه‌میر كازم جێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى قوه‌جه‌ویه پێى راگه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاماره‌كانى تووشبوانى كۆرۆنا له شارى سلێمانى و له سه‌ر راسپارده‌ى پارێزگارى سلێمانى كه‌مپه‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بریاربوو له سبه‌ى شه‌ممه‌وه له شارى سلێمانى ده‌ستپێبكات.
وتیشى ، شانازى بوو ئێمه له‌و شاره وه‌رزش دۆسته كه‌مپه‌كه‌مان و چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه ئه‌نجامبده‌ین به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و خۆپارێزییه‌و له‌به‌ر سه‌لامه‌تى هاونیشتیمانى ئازیزى ئه‌و پارێزگایه كه‌مپه‌كه‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و له به‌غداد به كه‌مپێك و چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه قه‌ره‌بووى ده‌كه‌ینه‌وه .
سلێمانى -وه‌رزش