تۆپی باسکەهەمەڕەنگهەواڵ
دیارى و پۆڵان بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بانگهێشتكران
توانیان هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى بكه‌نه پاڵه‌وان
به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى دوو یاریزانى باسكه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى سلێمانى بانگهێشتى مه‌شقه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى باسكه‌ى عێراق كران .
به پێى نووسراوێكى ره‌سمى یه‌كێتیی باسكه‌ى عێراق كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست ده‌نگى گه‌لى كوردستان كه‌وتووه ، هه‌ریه‌كه له دیارى ئه‌ركان و پۆلان په‌یجور ده‌بێت له مه‌شقى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق به‌شدار بن له شارى به‌غداد كه راهێنه‌رێكى جۆرجى مه‌شقیان پێ ده‌كات .
بانگهێشتكردنى ئه‌و دوو یاریزانه پاش نیشاندانى ئه‌و ئاسته به‌رزه بوو له پاڵه‌وانێتى كۆمارى كه توانیان هه‌ڵبژارده‌ى سلێمانى بكه‌نه پاڵه‌وان .