ڕاپۆرتهەواڵ

تیروپشكى خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ئه‌نجامدرا

له‌ شارى هه‌ولێر ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ به‌ ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى یانه‌ نایابه‌كان تیروپشكى خوله‌كه‌ بۆ وه‌رزى نوێ به‌ڕێوه‌چوو .

✏ خولەکە بەشێوازی خول بە دوو کۆمەڵە ئەنجام دەدرێت و یارییەکان بە دوو قۆناغ بەرێوەدەچێت.
✏ لە ھەر کۆمەڵەیەک (٣) یانە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی کۆتایی.
✏ (٤) یانە لە وەرزی ئەمساڵدا دادەبەزێت، لە ھەر کۆمەڵەیەک دوو یانە بۆ خولی پلە یەکی کوردستان لە وەرزی داھاتوو دادەبەزێت.
✏ رۆژی (٢٦-١١-٢٠٢٠) دەبێتە دەستپێکی خولی تۆپی پێی کوردستان.
کۆمەڵەی یەکەم: سیروانی نوێ، برایەتی، سۆران، چەمچەماڵ، شێروانە، ھەڵۆ، زێرەڤانی، ھەولێر.

کۆمەڵەی دووەم: ئارارات، پێشمەرگەی ھەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، نەورۆز، دھۆک، زاخۆ، دەربندیخان، ھەندرێن

یارییەکانی ھەفتەی یەکەم بەمشێوەیە:
کۆمەڵەی یەکەم:
برایەتی- ھەولێر
سیروانی نوێ – چەمچەماڵ
شێروانە- سۆران
ھەڵۆ – زێرەڤانی
کۆمەڵەی دووەم
ئارارات- پێشمەرگەی سلێمانی
زاخۆ – نەورۆز
دەربندیخان – ھەندرێن
دھۆک – پێشمەرگەی ھەولێر

به‌شى وه‌رزش

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button